بێنزێما دەیەوێت له‌ ریال مه‌درید بڕوات

لیۆنێل مێسی یاریزانی سانجێرمان و بێنزێما یاریزانی ریال مه‌درید
لیۆنێل مێسی یاریزانی سانجێرمان و بێنزێما یاریزانی ریال مه‌درید

ماڵپەری رێلێڤۆی ئیسپانیا ئاشکرای کردووە، کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەدرید کە ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، رەنگە هەفتەی داهاتوو بە یەکجاری ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، چونکە ئەو یاریزانە ئۆفەرێکی گرانبەهای بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ لە یانەیەکی خولی سعوودی پێگەیشتووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە ئەو ئۆفەرەی پێشکەش بە بێنزێما کردووە بۆ دوو وەرزە، واتە بۆ هەر وەرزێک 100 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بە ناوی یانەکە نەکراوە.

كه‌ریم بێنزێمای ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2009ـه‌وه‌ له‌ ریال مه‌درید یاریی ده‌كات، له‌ ماوه‌ی ئه‌و 14 ساڵه‌ 647 گۆڵی بۆ یانه‌ی شایانه‌كان كردووه‌، 353 گۆڵ و 165 ئاسیستی كردووه‌، 5 چامپیۆنزلیگ و خه‌ڵاتێكی تۆپی زێرینیشی به‌ده‌ستهێناوه‌.

Fly Erbil Advertisment