ئەلپاچینۆ لە تەمەنی 83 ساڵیدا بۆ جاری چوارەم دەبێتە باوک

K24 - هەولێر:
ئەستێرەی فیلمی گادفازەر، ئەلپاچینۆ ئاشکرایکرد، نوور ئەلفەلاح، هاوژینە 29 ساڵەکەی لە مانگی هەشتەمی دووگیانیدایە.
بە گوێرەی راپۆرتی میدیاکانی ئەمەریکا، ئەلپاچینۆ و نوور لە سەرەتای ساڵی 2020ـەوە پێکەوەن و ئێستاش چاوەڕێی لەدایکبوونی منداڵەکەیان دەکەن.
ئەلفرێدۆ جەیمس پاچینۆ خاوەنی سێ منداڵی دیکەیە و نزیکەی پێنج دەیەیە کاری هونەری دەکات، لە هەریەک لە فیلمە بەناوبانگەکانی (Irishman, The Godfather Scarface) بەشداری کردووە و تێیدا رۆڵی سەرەکی بینیوە.
نوور ئەلفەلاح، خانمێکی کوەیتی - ئەمەریکییە و هاوشێوەی ئەلپاچینۆ لەبواری فیلمسازیدا کار دەکات و تا ئێستا سێ فیلمی بەناوەکانی (Billy Knight, Little Death, Brosa Nostra) بەرهەمهێناوە.