ئه‌مشه‌و یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ له‌ یاریگه‌ "سه‌رنجراكێشه‌" ده‌كرێت

یاریگه‌ی پوشكاش ئارێنا له‌ هه‌نگاریا له‌ یارییه‌كی یۆرۆی 2020
یاریگه‌ی پوشكاش ئارێنا له‌ هه‌نگاریا له‌ یارییه‌كی یۆرۆی 2020

پوشکاش ئارێنا لە بوداپێستی هەنگاریا، ئەو یاریگایەی ئه‌مشه‌و له‌ كاتژمێر 10:00ـی شه‌و میوانداریی یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ دەکات، لەم یاریگایە سێڤییای ئیسپانیا و رۆمای ئیتاڵیا ململانێی بردنەوەی ناسناوەکە دەکەن.

لەم یاریگایە تەواوی ئامادەکارییەکان کراوە بۆ یاریی کۆتایی، کە ئەم یاریگایە لە ساڵی 2019 دروست کراوە و شوێنی نزیکەی 70 هەزار هاندەر دەبێتەوە، یەکەم یاریی کە لە پوشکاش ئارینا بەڕێوەچوو لە 15ـی نۆڤێمبەری 2019 بوو ئەو کاتەی هەنگاریا میوانداریی ئۆرۆگوای کرد.

پوشکاش ئارێنا بە یاریگای سەرەکی هەڵبژاردەی هەنگاریا دادەنرێت و وەکو رێزێک بۆ ئەستێرەی هەنگاری و یاریزانی پێشووی ریال مەدرید ئەم ناوەی لێنراوە.

یاریگاکەی هەنگاریا یەکێک بوو لەو 11 یاریگایەی میوانداریی یارییەکانی یۆرۆی 2020ـی کرد و بە یەکێک لە یاریگا سەرنجراکێشەکانی ئەوروپا دادەنرێت، لەنێو ئەو یازدە یاریگەیەشدا پوشکاش ئارینا تاکە یاریگا بوو تەواوی بلیتیەکانی چوار یارییەکەی لە یۆرۆی 2020 فرۆشرا.

یانەکانی سێڤییا و رۆما لەسەر لاکێشەی سەوزی ئەم یاریگایە بۆ بەدەسهێنانی نازناوی یۆرۆپالیگی ئەم وەرزە دەجەنگن، سێڤییای ئەندەلووسی بە خاوەنی زۆرترین ناسناوی ئەم پاڵەوانیەتیە دادەنرێت کە پیشتر شەش جار ناسناوەکەی بردووەتەوە، دوایین جاریش کە ناسناوەکەی بردەوە لە 2020 بوو، هەر کاتێک ئەم یانەیە گەیشتووەتە یاریی کۆتایی توانیویەتی ناسناوەکە بباتەوە، لە بەرامبەردا رۆما هیچ جارێک نەیتوانیوە ناسناوی ئەم پاڵەوانیەتیە بباتەوە، لە ساڵی 1991 گورگەکان گەیشتنە یاریی کۆتایی بەڵام ئەو کاتە بەرامبەر ئینتەرمیلان دۆڕان و لە بردنەوەی ناسناوەکە بێبەش کران.

یاریگه‌ی پوشكاش ئارێنا له‌ هه‌نگاریا
یاریگه‌ی پوشكاش ئارێنا له‌ هه‌نگاریا
یاریگه‌ی پوشكاش ئارێنا له‌ هه‌نگاریا
یاریگه‌ی پوشكاش ئارێنا له‌ هه‌نگاریا
یاریگه‌ی پوشكاش ئارێنا له‌ هه‌نگاریا
یاریگه‌ی پوشكاش ئارێنا له‌ هه‌نگاریا

 

Fly Erbil Advertisment