دانه‌غاز بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان زیاددەکات

K24 – هەولێر:
دانه غاز بڕی به‌رهه‌مهێنانی غاز له هه‌رێمی كوردستان زیاده‌كات، راشیده‌گه‌یه‌نێت، كه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گشتیش له‌سه‌دا نۆ زیادیكردووه.
موحەممەد موبەیدین سەرۆکی پەیوەندییەکانی وەبەرهێنەران لە کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی رایگەیاند، مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو، بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان بەبڕی 250 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکەن.
زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز دوای فراوانکردنی کێڵەگەی کۆرمۆر دێت، بەمەش لە ساڵی 2024 تا 2025 پشکی دانەغاز لە بەرهەمهێنانی گازه‌کەدا دەگاتە لەسەدا 35.
ئەم راگەیه‌ندراوەی داناغاز لە کاتێکدایە، پێشتر پێشبینی ئەوەی کردبوو ئەگەر نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک جێگیر بکرێت و فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر تەواو بێت، داهاتی ساڵانەی کۆمپانیاکە 200 ملیۆن دۆلار زیاد دەکات.
لە هەرێمی کوردستانیش ئاستی بەرهەمی کۆمپانیاکە بەگشتی لەسەدا 9 زیادیکردووە.
كۆمپانیای دانه‌غاز، له ساڵی (2005)ه‌وه دامه‌زراوه، كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌نده به گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنانی غاز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له ئیمارات و میسر و هه‌رێمی كوردستان، رۆژانه به بڕی (66) هه‌زار و (200) به‌رمیل نه‌وته.