به فه‌رمی پاریس سانجێرمان رۆیشتنی مێسی راگه‌یاند
راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان به فه‌رمی رۆیشتنی لیۆنێل مێسی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه راگه‌یاند، گوتیشی: دڵخۆشم كه راهێنه‌رایه‌تی باشترین یاریزانی مێژووم كردووه.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 1 حوزه‌یرانی 2023، له پرێس كۆنفرانسێكدا كریستۆف گاڵتیێ راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان رایگه‌یاند كه هه‌ست به شانازییه‌كی گه‌وره‌یه ده‌كات كه راهێنه‌رایه‌تی به باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ كردووه، ده‌شڵێت: به‌داخه‌وه لیۆنێل مێسی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له پاریس سانجێرمان ده‌ڕوات.
كریستۆف گاڵتیێ كه ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ مێسی نازناوی خولی فه‌ره‌نسای بۆ پاریس سانجێرمان برده‌وه گوتیشی: یارییه‌كه‌ی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر كلیرمۆنت دوایاریی مێسی ده‌بێت له یاریگای پارك دی پرێنس، هیوادرم به باشرین شێوه پێشوازی و ماڵئاوایی له مێسی بكرێت.
گاڵتیێ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه مێسی به درێژایی ئه‌م وه‌رزه رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه و ئه‌و راهێنانه‌ی له‌و یاریزانه گیراوه نادادپه‌روه‌ری بووه و كارێكی ناڕه‌وا بووه به‌رامبه‌ری كراوه.
ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان ده‌شڵێت: وەرزێکی ناوازەمان تێپەڕاند، مۆندیال لە ناوەڕاستی ئەو وه‌رزه‌دا بەڕێوەچوو، لەگەڵ ئەوەشدا مێسی 21 گۆڵی تۆمارکرد و 20 ئاسیستیشی كردووه و شوێنپهجهی خۆی له تیپه‌كه‌دا نه‌خشاندووه، شانازییەکی گەورە بوو بۆ من کە بەدرێژایی وەرز لەگەڵ مێسی کار بکەم.
لیۆنێل مێسی تەمەن 35 ساڵ له هاوینی 2021 به گرێبه‌ستێكی ئازاد بارسێلۆنای جێهێشت و په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد، لە كۆتایی ئه‌م مانگه لەگەڵ پاریس سانجێرمان ته‌واو ده‌بێت.