عێراق لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین بەرهەمی تورکیایان هاوردە کردووە

تێکڕای هەناردەکراوی تورکی لە چارەگی یەکەمی 2023
تێکڕای هەناردەکراوی تورکی لە چارەگی یەکەمی 2023

K24 - هەولێر: 

عێراق لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا دێت، کە زۆرترین بەرهەم و کەلوپەلیان لە تورکیا هاوردە کردووە، لەو کاتەی تورکیا توانیویەتی کەلوپەل بۆ 240 وڵات هەناردە بکات.

دامەزراوەی "عێراق"ی ئاییندە بۆ لێکۆڵینەوە و راوێژی ئابووری لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، عێراق لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ریزبەندی هەشتەمی ئەو وڵاتانە بووە، کە بە رێژەی 4%ـی بەرهەم و کەلوپەلی هاوردەکراوی تورکی بە بەهای 55 ملیار دۆلار هاوردە کردووە.

دامەزراوەی عێراقی ئاییندە روونیشیکردووەتەوە، تورکیا لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵدا بەرهەمەکانی بۆ زیاتر لە 240 وڵات هەناردە کردووە، کە پێشبینی دەکرێت کۆی گشتی قەبارەی هەناردەکردنەکانی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بگاتە زیاتر لە 220 ملیار دۆلار.

Fly Erbil Advertisment