ئومێد خۆشناو: زیاتر لە 38 هەزار قوتابی لە سنووری هەولێر بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەکەن

K24 - هەولێر
ئومێد خۆشناو رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 38 هەزار قوتابی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەکەن و کەشێکی لەبار بۆ تاقیکردنەوەکان رەخسێندراوە.
ئەمڕۆ شەممە 3ـی حوزەیرانی 2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه گشتییەکانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه‌شێكی له‌بار بۆ قوتابیان ره‌خسێندراوه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان سه‌ركه‌وتووانه پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانیان به‌ڕێوه ببه‌ن.
پارێزگاری هەولێر راشیگه‌یاند، ئه‌مساڵ ته‌واوی قوتابیان به‌سه‌ر 669 هۆڵدا دابه‌شكراون و لە سنووری پارێزگاکە به هه‌موو به‌شه‌كانه‌وه 38 هەزار و 609 قوتابی به‌شداری له تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌كه‌ن.
وەکو ئەوەی پارێزگاری هەولێر باسی لێوە کرد، بژمێر "حاسیبە"، پێنووس و سەرجەم پێداویستییەکانی دیکەی قوتابیان بۆ سەرجەم هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان دابینکراون بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پڕۆسەکە بەڕێوەبچیت.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە کاژمێر 08:00 تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 (وەزاری) بۆ بەشەکانی وێژەیی، زانستی و پیشەیی بە بەشداری 117 هەزار و 364 قوتابی دەستیپێکرد.