به فهرمی ریال مهدرید رۆیشتنی ئهستێرهیهكی یانهكهی راگهیاند
مارکۆ ئاسێنسیۆ بەشێوەیەکی فەرمی کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی ریال مەدرید جێدێڵێت.
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رۆیشتنی مارکۆ ئاسێنسیۆی لە کۆتایی ئەم وەرزە راگەیاند و هێرشبەرەکەی مێرنگی دوای حەوت ساڵ یاریی کردن لە مەدرید و پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ریزەکانی یانەکەیان جێدێڵێت.
لە بەیاننامەکەی مێرنگی سوپاسی هەموو خزمەتەکانی ئەو یاریزانە کراوە، ئاسێنسیۆ لەو کاتەوەی پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، توانی لەگەڵ ئەو یانەیە 17 ناسناو بەدەست بێنێت، لەوانەش سێ ناسناوی چامپیۆنزلیگ.
ئاسێنسیۆ پێدەچێت وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنساوە بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی فەرمی لەسەر ئەم بابەتە بڵاونەکراتەوە.
ئاسێنسیۆی تهمهن 27 ساڵ، له یانهی ریال مایۆركا پێگهیشتووه، له هاوینی 2015 به بههای تهنیا 4 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مهدرید، لهگهڵ ئهم یانهیه له كۆی 285 یاری، 61 گۆڵ و 32 ئاسیستی كردووه.