وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی گەرمیان راگیرا

K24 – گەرمیان

پەیامنێری کوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند، بە بڕیاری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان، وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی گەرمیان راگیراوە.

شادیە حوسێن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، بڕیاربووە 36 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی دەڤەری گەرمیان وەربگیرێت، بەڵام ئەو برە کەم کراوەتەوە بۆ 32 هەزار تۆن، بۆیە بڕیاریانداوە وەرگرتنی گەنم رابگرن داوا دەکەن 36 هەزار تۆن وەربگیرێت.

لەکاتێکدا بەرهەمی ئەمساڵی جووتیارانی گەرمیان 143 هەزار تۆن دەبێت و تائێستا زیاتر لە پێنج هەزار تۆن وەرگیراوە.

شادیە حوسێن بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان
شادیە حوسێن بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان
Fly Erbil Advertisment