یاریزانێكی كورد بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق كرا

راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی لاوانی عێراقی بانگهێشتی یاریزانێكی كوردی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری كردووه كه ئێستا ئه‌و یاریزانه به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی برایه‌تی له خولی پله‌یه‌كی عێراق ده‌كات.
ئه‌مرۆ، یه‌كشه‌ممه، 17 ته‌مووزی 2016، ره‌وه‌ند عه‌بدولخالق، یاریده‌ده‌ری راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی برایه‌تی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند كه عه‌باس عه‌تییه، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پێوه كردووه و داوای لێكردووه كه ره‌وا یووسف له به‌غدا بمێنێتته‌وه و په‌یوه‌ندی به كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق بكات.
بانگهێشتكردنی ره‌وا یووسفی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی برایه‌تی له كاتێكدایه كه ئێستا ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه‌ی برایه‌تی له به‌غدایه و به‌شداریی له قۆناخی پێشكۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێ عێراق ده‌كات و له 2 یاریی رابردووش ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه، به‌م هۆیه‌وه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق كراوه كه خۆیان بۆ یارییه‌كانی جامی لاوانی ئاسیا ئاماده ده‌كه‌ن.
ره‌وا یووسف رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو دوایین یاریی خۆی له خولی پله‌یه‌كی عێراق له به‌غدا ئه‌نجام ده‌دات و رۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا ده‌مێنێته‌وه و په‌یوه‌ندی به مه‌شق و راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق ده‌كات.
ره‌وا یووسف سه‌ره‌تا له تیپی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌ركه‌وت، دواتر سه‌میر بابۆ، راهێنه‌ری پێشووی پێشمه‌رگه له وه‌رزی رابردوو بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی سه‌رخست و ئاستێكی به‌رزیشی پێشكه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌شی گه‌شته یاریی كۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016، هه‌ڵبه‌ت پێشتریش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان نازناوی جامی (نۆروه‌ی كه‌پ)ـی له وڵاتی نه‌رویج به‌ده‌ستهێنا.