لە بارەی کردنەوەی هەژمار بانکی ناوەندی هۆشداری دەداتە خەڵکی عێراق

K24 - هەولێر:
بانكی ناوه‌ندیی عێراق هۆشداری له چه‌ند حاڵه‌تێكی ساخته‌كاری دا، له‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی نه‌ناسراو بۆ ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق رێكیده‌خه‌ن و داوای ناردنی پاره له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ دووشەمە (5ـی حوزەیرانی 2023)، بانکی ناوەدنی راگەیاندروێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە، ئه‌و لایه‌نانه داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن، كه په‌یوه‌ندیی پێوه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژمارێك له بانكی ناوه‌ندیی عێراقی یانیش یه‌كێك له بانكه عێراقییه‌كان بكه‌نه‌وه، یاخود له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری جزدان له‌ناو مابایل و داوایان لێ ده‌كات بڕێك پاره بخه‌نه سه‌ر ئه‌و هه‌ژماره به ناوی "رسووماتی حه‌واڵه‌كردن" بۆ ئه‌و هاوكارییانه.
هەروەها، دواتر پێیان ده‌ڵێن: "رێككاره‌كان پێویستی به هه‌ندێك كاته له بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه، یاخود حه‌واڵه‌كردنه‌كه شاردراوه‌ته‌وه".
لە راگەیندراوەکەدا بانکی ناوەندیدا، ئاماژە بەوەشدەکات، هاووڵاتییان با خۆیان له‌و جۆره مامه‌ڵانه به‌دوور بگرن، چونكه دواجار به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن گوژمه‌یه‌كی زۆری پاره‌یان لێ ده‌دزرێت.
بانکی ناوەندی عێراق، بانکی ناوەندی سەربەخۆی عێراقە لە ساڵی 2004 دامەزراوە، سەرپەرشتی سیستمی دارایی وڵات دەکات، بارەگای سەرەکی بانکەکە لە بەغدای پایتەختی عێراقە، هەروەها لقی لە شاری بەسرە، مووسڵ، هەولێر و سلێمانی هەیە.