ئێران و سعوودیە چاودێری هەنگاوەکانی عێراق دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز
K24 - هەولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ماوه‌ی توانای پشتپێبه‌ستنی ناوخۆی به غاز دیاریده‌كات، هاوكات ئاماژه به پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كات كه خواستی به‌رهه‌مهێنانی رێژه‌یه‌كی زیاتری غازی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 7ـی حوزه‌یرانی 2023) حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه پلانێكی درێژخایه‌نی هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنانی زیاتری نه‌وت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پڕۆژه‌كانی غاز پێویستی به كات هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی، روونیشیكرده‌وه، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی غاز پێویستی به سێ ساڵ بۆ پێنج ساڵ هه‌یه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا عێراق ده‌بێته خاوه‌نی توانایه‌كی باشی ناوخۆیی غاز و به‌ردانه‌وه‌ی بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی و دابینكردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژی ستراتیژی ده‌كات له به‌سره و ئه‌و پارێزگایانه‌ی دیكه‌ی عێراق كه كێڵگه‌ی نه‌وتیان تێدایه، گوتیشی، پڕۆژه‌كان ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی و قوتابخانه و پردی جۆراوجۆر ده‌گرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جه‌واد ئۆجی، وه‌زیری نه‌وتی ئێران له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی باڵای حكومه‌تی ئێران رایگه‌یاند، ئێران خاوه‌نی دووه‌مین گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی غازی جیهانه، گوتیشی، ئێران به هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری هه‌ریه‌ك له رووسیا، توركه‌مه‌نستان و قه‌ته‌ر هه‌وڵ ده‌دات ببێته ناوه‌ندێكی گه‌وره بۆ ئاڵوگۆڕ و مامه‌ڵه‌ی غاز.
هه‌روه‌ها وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كابینه‌ی سێزده‌یه‌مینی حكومه‌تی ئێران، چه‌ندین گۆڕان و رووداو سه‌باره‌ت به كه‌رتی نه‌وت و غاز و پترۆكیمیایی روویان داوه، روونیشیكرده‌وه، بۆ یه‌كه‌م جار توانراوه پاڵاوگه له ئه‌مه‌ریكای لاتین و ڤه‌نزوێلا دروست بكه‌ن، هاوكات جه‌ختیكرده‌وه، تاران هه‌وڵ ده‌دا ئێران بكاته ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمی بۆ ئاڵوگۆڕ و مامه‌ڵه‌ی غاز.
جه‌واد ئۆجی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هاورده‌كردن و گواستنه‌وه و ئاڵوگۆڕی غاز و پشكی بازرگانی غاز له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وام له زیادبوون دایه، گوتیشی، تاران پلانێكی له‌به‌رده‌ست دایه و سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنیه‌تی، جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێران له هه‌وڵی به‌كارهێنانی پاڵاوگه‌ی ده‌ریاییه له زۆربه‌ی وڵاتان.
ئێران لایەنێکی سەرەکییە لە دابینکردنی غازی عێراق و له‌لای ئه‌مه‌ریكایشه‌وه رێگه‌ی پێ دراوه به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی غلزی پێویست بۆ عێراق.
له‌لایه‌كی دیكه‌و سعوودیه هه‌وڵ ده‌دا له‌میانی نزیكبوونه‌وه‌ی له ئێران و ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، سوود له ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و غازی عێراق ببینێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لارینه‌بوونی ئێران سه‌باره‌ت به‌و پرسه به‌س نییه، به‌ڵكو دوو ره‌هه‌ندی دیكه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سعوودیه به‌و خواسته‌ی بگات.
شاره‌زایان و پسپۆڕان و چاودێرانی بواری سیاسه‌ت و وزه، پێیان وایه له ئه‌گه‌ری رازیبوونی ئێران، سعوودیه دوو كۆسپی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدایه، ئه‌وانیش یه‌كه‌م، ئاماده‌یی عێلاراق كه تا چه‌ند ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشوازی له وه‌به‌رهێنانی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌و شێوه‌ی سعوودیه بكات؟ دووه‌میش په‌یوه‌ندی به ناڕازیبوونی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه، كه پێی وایه به‌شداربوونی سعوودیه له پڕۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه، زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "العرب"ـی له‌نده‌نی، كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی، خاوه‌نی توانایه‌كی زۆره به‌تایبه‌تی له بواری وه‌به‌رهێنان، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات بتوانێت له كێبڕكێكانی به‌ده‌ستهێنانی كاركردن له پڕۆژه و كێڵگه‌كانی عێراق پشكی هه‌بێت.