نه‌فره‌تی ریال مه‌درید له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ هه‌ڕه‌شه له مان سیتی ده‌كات

پێش چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ستپێكی یاریی كۆتایی ئه‌مشه‌وی چامپیۆنزلیگ، ئامارێك ترسی خستووه‌ته دڵی هانده‌رانی مانچێسته‌ر سیتی، به‌وپێیه‌ی هه‌ر یانه‌یه‌ك له ریال مه‌دریدی بردبێته‌وه نه‌بووه‌ته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.
له دوایین 20 وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ، جگه له بارسێلۆنا و چێڵسی، هه‌ر یانه‌یه‌ك ریال مه‌دریدی له چامپیۆنزلیگ دوورخستبێته‌وه نه‌بووه‌ته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.
بارسێلۆنا له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگی 2011 توانی له ریال مه‌درید بباته‌وه و پاشان نازناوه‌كه‌شی برده‌وه، له دوای ئه‌ویش چێڵسی له 2021 له قۆناخی پێشكۆتایی ریال مه‌دریدی دوورخسته‌وه و جامهكهشی به‌رز كرده‌وه، جگه له‌م دوو یانه‌یه هیچ یانه‌یه‌كی دیكه نه‌یتوانیوه ببێته پاڵه‌وان ئه‌گه‌ر ریال مه‌دریدی له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌ركرد بێت.
ـ یوڤێنتۆس له 2003 له قۆناخی پێشكۆتایی شكستی به ریال مه‌درید هێنا، به‌ڵام له یاریی كۆتایی به‌رامبه‌ر ئه‌یسی میلان دۆڕا.
ـ مۆناكۆ له 2004 له قۆناخی پێشكۆتایی له ریال مه‌دریدی برده‌وه، به‌ڵام له یاریی كۆتایی به‌رامبه‌ر پۆڕتۆ دۆڕا.
ـ یوڤێنتۆس له 2005 له قۆناخی شازده ریال مه‌دریدی ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرده‌وه، به‌ڵام له قۆناخی دواتر به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول دۆڕا و به دوای ریال مه‌دریددا ماڵئاوایی له چامپیۆنزلیگ كرد.
ـ ئارسێناڵ له 2006 ریال مه‌دریدی له چامپیۆنزلیگ ده‌ركرد، به‌ڵام یانه له‌نده‌نییه‌كه له یاریی كۆتایی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا دۆڕا و له نازناوی چامپیۆنزلیگ بێبه‌ش بوو.
ـ بایرن میونشن له 2007 له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ریال مه‌دریدی ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرده‌وه، به‌ڵام له قۆناخی دواتر یانه باڤارییه‌كه به‌رامبه‌ر ئه‌یسی میلان به ده‌ردی ریال مه‌درید چوو، به فرۆكه گه‌ڕایه‌وه ئه‌ڵمانیا و میلان نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
ـ رۆما له 2008 له قۆناخی 16 شكستی به ریال مه‌درید هێنا، به‌ڵام ته‌مه‌نی گورگه‌كانی ئیتأڵیا درێژ نه‌بوو، كاتێك له قۆناخی دواتر به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد دۆڕان و به‌ره‌و پایته‌ختی ئیتاڵیا گه‌ڕانه‌وه، له به‌رامبه‌ردا مان یونایتد بووه پاڵه‌وان.
ـ لیڤه‌رپوول له 2009 له قۆناخی 16 ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ ده‌ركرد، به‌ڵام نه‌یتوانی نازناوه‌كه بباته‌وه و بارسێلۆنا له‌و ساڵه‌دا بووه پاڵه‌وان.
ـ لیۆن له 2010 خه‌ونی ریال مه‌دریدی له گۆڕنا، كاتێك له قۆناخی 16 شكستی به یانه مه‌دریدییه‌كه هێنا، به‌ڵام به‌ر نه‌فره‌تی ریال مه‌درید كه‌وت و نه‌یتوانی نازناوه‌كه بباته‌وه، ئینته‌ر میلان نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
ـ بایرن میونشن له 2012 توانی له قۆناخی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان له ریال مه‌درید بباته‌وه، به‌ڵام یانه باڤارییه‌كه خۆشی له یاریی كۆتایی به‌رامبه‌ر چێڵسی دۆڕا و نه‌بووه پاڵه‌وان.
ـ بوروسیا دۆرتمۆند له 2013 له قۆناخی پێشكۆتایی ریال مه‌دریدی دوورخسته‌وه، به‌ڵام زه‌رده‌واڵه‌كان له یاریی كۆتایی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن دۆڕان و به‌ر نه‌فره‌تی ریال مه‌درید كه‌وتن.
ـ یوڤێنتۆس له 2015 به هه‌مان شێوه له قۆناخی پێشكۆتایی ریال مه‌دریدی له نازناوه‌كه بێبه‌ش كرد، به‌ڵام خه‌ونی خۆشی نه‌هاته دی و له یاریی كۆتایی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا دۆڕا.
ـ ئا‌یاكس له 2019 له قۆناخی 16 ریال مه‌دریدی تووشی سه‌رسوڕمان كرد، كاتێك له چامپیۆنزلیگ دووری خسته‌وه، به‌ڵام بۆخۆشی له قۆناخی پێشكۆتایی به‌رامبه‌ر تۆتێنهام دۆڕا، له یاریی كۆتاییشدا لیڤه‌رپوول بووه پاڵه‌وان.
ـ مانچێسته‌ر سیتی له 2020 له قۆناخی 16 ریال مه‌دریدی دوورخسته‌وه، به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا بایرن میونشن نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا دوایین یانه بووه له 20 وه‌رزی رابردوو به‌ر نه‌فره‌تی ریال مه‌درید كه‌وتووه له كاتێكدا له 2020 له یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه شكستی به ریال مه‌درید هێناوه و دووری خستووه‌ته‌وه، به‌ڵام نازناوه‌كه‌شی نه‌بردووه‌ته‌وه، ئه‌مساڵیش به هه‌مان شێوه به ئه‌نجامی چوون و گه‌ڕانه‌وه (5 ـ 1) له ریال مه‌دریدی بردووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، به‌ڵام دیار نییه دیسان به‌ر نه‌فره‌تی ریال مه‌درید ده‌كه‌وێت یان نا.