جوتیارانی رەبیعە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی گەنمدان
زیاتر لە 1500ئۆتۆمبێلی گەنم ھەڵگر لە چاوەڕوانیدان

K24 - ھەولێر
جوتیارانی ناوچەی رەبیعەی سەر بەپارێزگای نەینەوا ھاوشێوەی ھەرێمی كوردستان، حكوومەتی عێراق گەنمیان لێ وەرناگرێت، ماوەی 3 ھەفتەیە زیاتر لە 1500 ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر چاوەڕوانی كردنەوەی دەرگای سایلۆ دەكەن، بەڵام تاكوو ئێستا نازانرێت كەی حكوومەتی عێراق گەنمەكانیان وەردەگرێت، ئەمە لەكاتێكدایە رەبیعە یەكێكە لەو ناوچانەی کە پێشمەرگە لە ژێر دەستی داعش رزگاری کردوون.