"بۆمبێكی دیكه له‌باره‌ی ئێمباپێ ده‌ته‌قێته‌وه"
كیلیان ئێمباپێ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نوێ ناكاته‌وه و یانه‌كه‌ش ئه‌م هاوینه دهیفرۆشێت، ریال مه‌دریدیش بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌رهێڵه.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فڕه‌نسی شه‌وی رابردوو بۆمبێكی ته‌قانده‌وه كاتێك بڵاویكرده‌وه، كیلیان ئێمباپێ به به‌رپرسانی پاریس سانجێرمانی راگه‌یاندووه خاڵی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ساڵی 2025 له‌گه‌ڵ یانه‌كه نوێ ناكاته‌وه.
لیكیپ ئاشكرای كردووه، پاریس سانجێرمان وه‌ڵامی ئێمباپێیان داوه‌ته‌وه و پێیانراگه‌یاندووه یان گرێبه‌سته‌كه‌ت تا ساڵی 2025 نوێدهكهیتهوه یانیش ئه‌م هاوینه یانه‌كه جێده‌هێڵیت و ئاماده نین وه‌رزی داهاتوو به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداری ببن.
لیكیپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه نرخی كیلیان ئێمباپێ 200 ملیۆن یۆرۆیه و ته‌نیا ریال مه‌دریدیش ده‌توانێت ئۆفه‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی پێشكه‌ش بكات و ئێمباپێش ته‌نیا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كارگێری پاریس زۆر له ئێمباپێ توڕه‌ن، چونكه ئه‌وان پێشتر پلانێكیان له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمباپێ داڕشتبوو، سه‌ره‌تای پلانه‌كه له رۆیشتنی مێسی ده‌ستیپێكرد و به نیازبوون سه‌رله‌نوێ پێكهاته‌یه‌كی نوێ له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و یاریزانه كۆبكه‌نه‌وه، به‌ڵام بڕیاری نوێنهكردنهوهی گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌موو شتێكی پاریسی گۆڕی.
پێگه‌ی ریلیڤۆی ئیسپانیا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه ئێستا كارگێری پاریس هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات له‌م هاوینه به گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی ده‌ستبه‌رداری ئێمباپێ بێت، به هیچ جۆرێك ئاماده نییه بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌خۆڕایی ئێمباپێ له یانه‌كه‌یان بڕوات.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا نووسیویه‌تی: له‌م هاوینه له‌سه‌ر مێزی گفتووگۆی ریال مه‌درید ته‌نیا قسه و باس له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی كای هاڤێرتز و هاری كه‌ین كراوه، به‌ڵام ریال مه‌درید به‌نیازبووه تا هاوینی داهاتوو گرێبه‌ستی گه‌وره نه‌كات، پرۆژه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ له هاوینی داهاتوو ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام بڕیاره خێراییه‌كه‌ی ئێمباپێ هه‌موو شتێكی گۆڕی و ئێستا ریال مه‌درید ناچاره بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بچێته سه‌رهێڵ.
رۆژنامه‌ی ماركا نووسیویه‌تی: ئێمباپێ هاوینی رابردوو ته‌له‌فۆنی بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید كردووه و داوای لێبوردنی لێكردووه به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌ی كه روویدا كاتێك گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دوو وه‌رز له‌گه‌ڵ پاریس نوێكردبووهوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه پێگه‌ی ئاس جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كلیان ئێمباپێ له 2023 یاریی بۆ ریال مه‌درید ده‌كات و به ئه‌گه‌رێكی زۆر له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گه‌شتی ئه‌مریكا ده‌كات.
كیلیان ئێمباپێ وه‌رزی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ساڵی 2024 له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نوێكرده‌وه و خاڵێكیش له گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌یه كه ده‌توانێت وه‌رزێك زیاتر و تا هاوینی 2025 گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه.
كیلیان ئێمباپێ ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له هاوینی 2018 یانه‌ی مۆناكۆی جێهێشت و به به‌های 180 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 260 یاری، 212 گۆڵ و 98 ئاسیستی كردووه.