نوێترین ده‌نگۆیه‌كان..ئیتیحادی سعوودیه سووپرایزێكی دیكه راده‌گه‌یه‌نێت

رۆژانە نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە سەرجەم رۆژنامە و ماڵپەڕ و ئاژانسە بەناوبانگەکانی ئەوروپاتان بۆ رووماڵ دەکەین. رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بزانن.
ـ كارگێری پاریس سانجێرمان له ترسی ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو به‌خۆرایی ده‌ستبه‌رداریی كلیان ئێمباپێ نه‌بێت، ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه به 200 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت، ئێمباپێ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات و ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه هاوشانی یانه مه‌دریدییه‌كه بۆ كه‌مپی مه‌شقی گه‌شتی ئه‌مریكا بكات – ئاسی ئیسپانیا
ـ ئیڤان دیكا ناوه‌راستكاری كۆندیڤواری، دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئینتراخت فرانكفۆرت كۆتایی هات، به گرێبه‌ستێكی ئازاد له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیا به گرێبه‌ستێكی 5 ساڵه به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 4 ملیۆن یۆرۆ گه‌یشته رێككه‌وتن – فابریزیۆ رۆمانۆ
ـ یانه‌ی ئیتیحادی سعوودییه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی نگۆڵۆ كانتی ناوه‌راستكاری فه‌ره‌نسی یانه‌ی چێڵسی راده‌گه‌یه‌نێت، ساڵانه 100 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت و پشكنینی پزیشكی یانه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاندووه – فابریزیۆ رۆمانۆ
ـ یانه‌كانی سعوودیه بۆ گواستنه‌وه‌ی د‌یڤید دیخیای گۆڵپارێزی مانچێسته‌ر یونایتد به گرێبه‌ستی خه‌یاڵ چوونه‌ته سه‌رهێڵ، كارگێری مان یونایتد ناتوانن رێگری لێ بكه‌ن چونكه له‌م هاوینه گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت، له ئێستادا یانه‌كه به دوای گۆڵپارێزێكی نوێ دا ده‌گه‌ڕێن – سكای سپۆرتس
ـ یانه‌ی ئیتیفاقی سعوودیه له گفتووگۆدایه بۆ گواستنه‌وه‌ی سادیۆ مانێ هێرشبه‌ری سه‌نیگالی یانه‌ی بایرن میونشن – بیڵدی ئه‌ڵمانیا
ـ رۆبێرتۆ فێرمینیۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی پێشووی لیڤه‌رپوول بووه‌ته ئامانجی یانه‌كانی سعوودیه و ره‌نگه له چه‌ند رۆژی داهاتوو له‌گه‌ڵ یه‌كێك له یانه‌كانی ئه‌و وڵاته بگاته رێككه‌وتن – گاردیانی به‌ریتانیا
