زیدان له نوێترین چاوپێكه‌وتنی خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

زینەدین زیدان راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید له نوێترین چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند خەون بە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەبینێت.
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی جی کیو، زینەدین زیدان ئاشکرای کرد ئێستا کاتەکەی گونجاو نییە بەڵام خەون بە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەبینێت و هیواداره رۆژێک لە رۆژان ئەمە رووبدات و راهێنەرایەتی کەڵەشێرەکان بکات.
زیدان دەشڵێت: کاتێک لە یانەی (کان)ـی فه‌ره‌نسا یاریی كرد بوو دەیویست بچێتە بۆردۆ و دواتر یوڤێنتۆس و پاشان ریال مەدرید بۆ ئەوەی ئەزموونی زیاتر وەرگرێت بەهیوای گەیشتن بە لوتکە.
راهێنەرە فەرەنسیەکە دەشڵێت: زۆر ئامادەکاریی بۆ شتەکان ناکات و پێیوایە لە دوو ساڵی یەکەمی لەگەڵ ریال مەدرید کاری نایابی کردووە کە چەند پاڵەوانیەتییەکیان بەدەستهێنا و ئینجا هەستی بەوە کردووە کە پێویستی بە پشوو هەیە.
لە درێژەی قسەکانی زیزۆ دەڵێت: فلۆرێنتینۆ پێرێز دوای ماوەیەک پەیوەندی پێمەوە کرد و منیش راستەوخۆ گەڕامەوە و هەندێکجاریش بیرم لەوە دەکردەوە کە بۆچی گەڕامەوە، گەڕانه‌وه‌كه‌شم جۆرێك بوو له‌سه‌ركێشی و وه‌كو مه‌ترسییه‌ك وابووه.
زیدان له هاوینی 2021 ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید راگه‌یاند، له ئێستادا له پشوودایه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه كاری راهێنه‌رایه‌تی، پێشتر دووجار خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری جیهانی وه‌رگرتووه، 3 نازناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بردووه‌ته‌وه، 2 نازناوی لالیگا، 2 نازناوی مۆندیالی یانه‌كان و دوو جامی سووپه‌ریشی هه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه‌كان به‌ده‌ستهێناوه.
