عێراق.. دەبوایە لە ماوەی شەش مانگدا یاسای نەوت و غاز دەرکرابوایە
K24 - هەولێر:
بەپێی کارنامەكهی محەممەد شیاع سوودانی، دەبوایە لە ماوەی شەش مانگدا یاسای نەوت و غاز دەرکرابوایە، بەڵام حەوت مانگ زیاتر تێپەڕیوە ئەم یاسایە دەرنەکراوە.
شارەزایەکی دەستووری دەڵێت: ناکرێت ئەو هەڵانەی لە یاسای بوودجەدا بەرامبەر هەرێمی کوردستان کراون، لە یاسای نەوت و غاز دووبارە بکرێنەوە.
دوو مانگ زیاترە، بەهۆی هەندێ گرفتی تەکنیکییەوە کە پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە، نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەرەوە ناکرێت، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقەوە هەیە، هیچ گرفتێک لەسەر ئەو پرسە لەنێوانیاندا نەماوە.