مەرجەکانی جیابوونەوەی ڕۆناڵدۆ لە جۆرجینا ئاشكرا ده‌بێت

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی پۆرتۆگالی ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ و جۆرجینیا پێش ئه‌وه‌ی زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری بكه‌ن له‌سه‌ر گرێبه‌ستێك رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌یاندا پێی پابه‌ند بن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ماوه‌كانی رابردوو ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه گرژی و ناخۆشی كه‌وتووه‌ته نێوان كریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینیا رۆدریگێز و ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه له نێوانیاندا هه‌یه، به‌ڵام له نوێترین زانیاری كه سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی پۆرتوگال ئاشكرای كردووه كریستیانۆ و جۆرجینا له‌م نزیكانه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ساز ده‌كه‌ن به‌ڵام به كۆمه‌ڵێك مه‌رج.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ خانمە نماییشكاری به ڕه‌سه‌ن ئارجێنتینی جۆرجینا رۆدریگێز 7 ساڵه په‌یوه‌ندییان هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین.
جۆرجینا له دوایین لێدوانی‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ڕۆناڵدۆ لە دوای رۆیشتنی بۆ یانه‌ی نه‌سڕ زۆر دڵخۆشه و له‌گه‌ڵ رێنمایی و ژیان و دابونه‌ریتی سعوودیه هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كات و پێیوایه ژیانێكی زۆر ئازاد و ئارام و پارێزراوی هه‌یه.
ڕۆژنامەی "okـی پورتوگالی ئاشکرایکردووە، پێشتر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و جۆرجینۆ ڕێککەوتوون لەسەر هاوسەرگیری، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی واژۆ له‌سه‌ر كاغه‌زی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری بكه‌ن ده‌بێت له‌سه‌ر بڕگه و مادده‌كانی نێو گرێبه‌سته‌كه رێبكه‌ون.
له نێو نووسراوی کاغەزی هاوسەرگیرییەکە ڕێککەوتنی جیابوونەوەیان تێدایە، بەجۆرێک له ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌یان ده‌بێت كریستیانۆ مافە داراییەکانی جۆرجینا به گره‌نتی بدات.
لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە کە جۆرجینا مووچەی مانگانە بە بڕی 100 هەزار یۆرۆ بۆ هەتاهەتایی وەردەگرێت، ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ماڵه‌شدا ده‌گرێت كه له مه‌درید هه‌یه و به‌ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆیه و ده‌بێت خاوه‌ندراییه‌كه‌ی بۆ جۆرجینا تۆماربكرێت.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌دا هاتووه ڕۆناڵدۆ ڕەزامەندی دەربڕیوه لەسەر ئەوەی ئه‌ستێره پۆرتوگالییه‌كه مافی سەرپەرشتیکردنی منداڵەکانی بداتە جۆرجینا.