نوێترین ده‌نگۆیه‌كان...بارسێلۆنا داوای ئه‌ستێره‌ دره‌وشاوه‌كه‌ی به‌رازیل ده‌كات

نوێترین ده‌نگۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان
نوێترین ده‌نگۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان

رۆژانە نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە سەرجەم رۆژنامە و ماڵپەڕ و ئاژانسە بەناوبانگەکانی ئەوروپاتان بۆ رووماڵ دەکەین. رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بزانن.

* میكایل فای، به‌رگریكاری سه‌نیگالی ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ رێككه‌وتن و ئاماده‌یه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی پشكنینی پزیشكی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌، ئه‌م یاریزاننه‌ وه‌رزی رابردوو له‌ خولی كرواتیا یاری كردووه‌ - فابریزیۆ رۆمانۆ

* پاریس سانجێرمان لاریی نییە لە رۆیشتنی كلیان ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید به‌ مه‌رجێك 200 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو نرخی ده‌ستبه‌رداربوونه‌كه‌ی بده‌نه‌ كارگێری پاریس، ته‌نانه‌ت ئێستا کیلیان ئێمباپێ لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەردەستە بۆ هەر یانەیەک کە بیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات – ماركای ئیسپانیا

* ئارسێناڵی ئینگلیزیش نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەستێکی مێژوویی، به‌وپێیه‌ی تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن نزیکە دیکلان رایس یاریزانی وێستهام یونایتد بگوازێتەوە ریزەکانی، تێچووی ئەم گرێبەستە زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ لەسەر ئارسێناڵ دەکەوێت جگە لە پاداشتە داراییەکان، لە کاتێکدا بەهای ئەم یاریزانە لە بۆرسەی یاریزانان بە 80 ملیۆن یۆرۆ خەملێندراوە. لە ئەگەری واژۆکردنی گرێبەستەکە، دیکلان رایس دەبێتە گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی ئارسێناڵ و پێش نیکۆلاس پیپی دەکەوێتەوە کە ئەم یاریزانە لە 2019 بە 72 ملیۆن پاوەند رووی لە ئارسێناڵ کرد – رۆژنامه‌ی گاردیان

* ڤیتۆر رۆکی هێرشبەری بەڕازیلی لەلایەن بەشێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا بازاڕی گەرمە و ئەم هێرشبەرە لاوە بەڕازیلیە رکابەرییەکی گەرمی لەسەر دەکرێت، بەڵام بارسێلۆنا لە هەمووان زیاتر لە گواستنەوەی ئەم یاریزانەی سیلیساو نزیکە و ته‌مه‌نیشی 18 ساڵه‌، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی هەیەتی بانگهێشتکراوە، لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لەم یاریزانە، یانەی ئاتڵێتیکۆ پاراناینسی بەڕازیلی داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات – موندۆ دیپۆرتیڤۆ

* ریال مەدرید دوو بژاردەی لەبەردەمە بۆ شوێنگرەوەی کەریم بێنزێما، یان گواستنەوەی خۆسێلۆ ماتۆی یاریزانی ئیسپانیۆل، یانیش واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ دۆسان فلاهۆڤیچی سڕبی و یاریزانی یوڤێنتۆس – موندۆ دیپۆرتیڤۆ

* ئاندرێ ئۆنانا گۆڵپارێزی ئینتەر میلان لەلایه‌ن چیڵسیەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت کە ئەم گۆڵپارێزە رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە گەیشتنی یانە ئیتاڵیەکە بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ. ئینتەر میلان نایەوێت بە کەمتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەم گۆڵپارێزەی ببێت لە کاتێکدا بەهاکەی لە بۆرسەی یاریزانان دەگاتە 20 ملیۆن یۆرۆ – رۆژنامه‌ی سه‌ن

میكایل فای، به‌رگریكاری سه‌نیگالی ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ رێككه‌وتن
میكایل فای، به‌رگریكاری سه‌نیگالی ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ رێككه‌وتن