كاتی ناساندنی ئێمباپێ وه‌كو یاریزانی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌بێت

رۆژانە نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە سەرجەم رۆژنامە و ماڵپەڕ و ئاژانسە بەناوبانگەکانی ئەوروپاتان بۆ رووماڵ دەکەین. رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بزانن.
* ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی وه‌رزی رابردوو یه‌كه‌م كه‌س بوو هه‌واڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كلیان ئێمباپێی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان بڵاوكرده‌وه، هه‌ر هه‌مان ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی كه ئه‌مساڵ رایگه‌یاند ئێمباپێ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس نوێ ناكاته‌وه ده‌ڵێت: 22ـی مانگی داهاتوو وه‌كو یاریزانی نوێی ریال مه‌درید به میدیایه‌كان ده‌ناسێندرێت - رۆژنامه‌نووسی ئیسپانیا گالاردۆی
* تۆتێنهامی ئینگلیزی رۆیشتنی ئارنات دانجومای هۆڵه‌ندی له تیپه‌كه‌ی راگه‌یاند، به هه‌مان شێوه كلیمێنت لێنگلێتیش یانه له‌نده‌نییه‌كه‌ی جێهێشتووه، جگه له‌مه‌ش تۆتێنهام ده‌ستبه‌رداری رۆمه‌ین موندلیش بوو – فابریزیۆ رۆمانۆ
* چێڵسی بۆ دەستبەرداربوون مه‌یسن ماو‌نت داوای 90 ملیۆن یۆرۆ دەکات، هەر ئەمەش وایکرد لیڤەرپوول لە گواستنەوەی ئەم یاریزانە بکشێتەوە، بەڵام مانچێستەر یونایتد لە هەوڵەکانی بەردەوامە و چاوی لەوەیە بلوز نرخەکەی دابەزێنێت بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن، مان ی‌و لە جاری یەکەمدا 50 ملیۆن پاوەندی خستە بەردەم چیڵسی بەڵام رەتکرایەوە، بەڵام لە ئۆفەری دووەمدا مان ی‌و بڕەکەی بەرز کردووەتەوە و ئامادەیە بە 70 ملیۆن یۆرۆ ئەم یاریزانە بباتە ریزەکانی – فابریزیۆ رۆمانۆ
* نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزیش چاوی بڕیوەتە تواناکانی نیکۆلۆ بارێلا و دەیەوێت لەم هاوینە ئەم یاریزانە ئیتاڵیە بباتە ریزەکانی، نیوكاسڵ ئامادەیە بارێلای یاریزانی ئینتەر میلان بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ بباتە ریزەکانی بەڵام هێشتا هیچ وەڵامێکیان لە ئینتەرمیلانەوە پێنەگەیشتووە، بەهای نیکۆلۆ بارێلا ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بە 70 ملیۆن یۆرۆ دەخەملێندرێت – لاگازێتا دیللۆ سپۆرت
* چێڵسی ئینگلیزی ئاماده‌یه بە کەمتر لە 85 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت، سەرەتا ریال مەدرید بەنیاز بوو ئەم یاریزانە بگوازێتەوە بەڵام ئامادەنەبوو زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ بەم یاریزانە بدات، بەڵام ئارسێناڵ به 70 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه له رێككه‌وتن نزیكه - ده‌یلی مه‌یل
* یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ نیکلاس جاکسنی سەنیگالی و یاریزانی ڤیاریالی ئیسپانی له گفتووگۆدایه، بەڵام ڤیاریال ئامادە نییە بە کەمتر لە 35 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت، یانەکانی لایپزیگ و ئەیسی میلانیش هەوڵی گواستنەوەی ئەم ئەستێرە سەنیگالییە دەدەن – سه‌ن
* سێرخیۆی رامۆس دوای کاروانێکی گەورە لە ئەوروپا بە گرێبەستێک بۆ ماوەی دوو وەرز روو لە سعوودیە دەکات و مووچەی ساڵانەشی 20 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و لە ماوەی دوو ساڵدا 40 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ئه‌هلی سعوودیه وەردەگرێت، لە کاتێدا بەهای رامۆسی 37 ساڵان لە بۆرسەی یاریزانان تەنیا شەش ملیۆن یۆرۆیە - ماركا