وه‌زیری نه‌وتی عێراق: هه‌وڵده‌ده‌ین ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له كێڵگه نه‌وتییه‌كان به‌كاربهێنین

K24 - هەولێر:
له یادی 63 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئۆپێك، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵده‌ده‌ین ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له كێڵگه نه‌وتییه‌كان به‌كاربهێنین.
حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له گوتارێكدا كه له یادی 63 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئۆپێك پێشكه‌شیكرد، گوتی: "ئۆپێك كار بۆ سه‌قامگیری نه‌وت ده‌كات".
ده‌شڵێت: "هاوكاری به‌رده‌وام له نێوان وڵاتانی ئۆپێك له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شدا هه‌یه".
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به پشتگیری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، نه‌خشه‌رێگای په‌ره‌پێدانی ئابووری عێراق جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
گوتیشی: "پێكه‌وه ده‌ست به‌و رێككه‌وتننامانه‌وه بگرین كه له‌پێناو پاراستنی ژینگه كراوه به‌ئاراسته‌ی پشت به وزه‌ی نوێبووه هه‌نگاو بنێین".
رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت یان ئۆپێک Organization of the Petroleum Exporting Countries، رێکخراوێکی نێوده‌وڵه‌تی نەوتییە کە لە 14-9-1960 لەلایەن وڵاتانی ئێران، ڤێنێزوێلا، عێراق، عەرەبستانی سعوودیه و کوەیت، بە ئامانجی سنووردارکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت و یارمەتیدان بە گرانترکردنی، لە بەغدا دامەزرا.
ئەندامانی ئۆپێک بریتین لە 12 وڵاتی سەربەخۆ:
سعوودیه 1960
ئێران 1960
قەتەر 1961
کوەیت 1960
عێراق 1960
ئیمارات 1967
ئه‌فریقا
جەزائیر 1969
ئەنگۆلا 2007
لیبیا 1962
نێجیریا 1971
ئەمه‌ریکای باشوور
ئیکوادۆر 2007
ڤێنێزوێلا 1960