كه‌مال موسلیم: كارخوازان و وه‌به‌رهێنه‌رانی به‌ریتانی به بایه‌خه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانن

K24 – لەندەن:
ماوه‌ی دوو رۆژه كۆنفرانسی ئەنجوومەنی کاروباری بەریتانی – عێراقی له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداره و وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیش رایده‌گه‌یه‌نێت، به به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه‌یان رایگه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی له‌باری هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 16ـی حوزه‌یرانی 2023) كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی كۆنفرانسه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌راوێزی ئه‌و كۆنفرانسه‌دا به به‌شداربووانیان راگه‌یاندووه، كه هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو روویه‌كه‌وه ژینگه‌یه‌كی له‌بار و گونجاوی بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه، گوتیشی، هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی سه‌باره‌ت به كارئاسانی و ئیمتیازاته‌كانیان بۆ لایه‌نه به‌شداربووه‌كان روونكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌شێكی زۆری كارخوازان و وه‌به‌رهێنه‌رانی به‌ریتانی به بایه‌خه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانن و به‌لایانه‌وه گرینگ بوو به‌شداری له كه‌رتی وه‌به‌رهێناندا بكه‌ن، به‌تایبه‌تی دوای شاندی هه‌رێمی كوردستان ئیمتیازانهكانی بۆ خستنه‌ڕوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی بەشداریکردنی لە هه‌مان كۆنفرانسدا تایبەت بە کوردستان24ــی رایگەیاند، ئەنجوومەنی کاروباری بەریتانی – عێراقی ساڵانە دوو کۆنفرانس لە پایز و لە بەهاردا ساز دەکەن، "ئێمەش بە نوێنەراتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریمان کردووە".
راشیگەیاند، ئەو ئەنجوومەنە گرنگە بۆ پشتیوانیکردنی کاری کۆمپانیا بەریتانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها لە رابردوودا چەندین جار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و پاڵپشتی کاری بازرگانی و وەبەرهێنان دەکەن.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باسی لەوەشکرد، "ئومێدەوارین بتوانین لە بوارەکانی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی پێدەدات بواری کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و پزیشکی، بتوانین سوود لە تواناکانی کۆمپانیا بەریتانییەکان وەربگرین کە لە هەرێمی کوردستان کاری وەبەرهێنان دەکەن".