وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر: ئاسانكاری زیاتر بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كه‌ین
له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 36.5 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له هه‌ولێر كراوه

K24 - ھەولێر
به‌راورد به ساڵی رابردوو، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بوژانه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیووە، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان رایگه‌یاندوه، له پارێزگای هه‌ولێر 5 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به سه‌رمایه‌ی 36 ملیۆن و500 هه‌زار دۆلار پێشكه‌شكراون، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ی زه‌وی بۆ پڕۆژه وه‌رگرتووه و كاره‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردوه، زه‌وییه‌كه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه.