مێسی: بیركردنه‌وه‌م به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا گۆڕاوه

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئارجێنتینا زۆر بە پەرۆشە بۆ دەستپێکردنی ئه‌زموونه نوێیەکەی لەگه‌ڵ ئینته‌ر میامی خولی تۆپی پێی ئه‌مریكا، له‌مباره‌یه‌وه لیۆ ده‌ڵێت: بیركردنه‌وه‌م له باره‌ی بارسێلۆنا گۆڕاوه و ئێستا دڵخۆشم.
مێسی لە لێدوانێکدا کە تۆڕی هه‌واڵی جیهانی "Goal" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئێستا له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه زۆر هه‌ست به باشی ده‌كات، ده‌شڵێت: سەرەتا به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌م ده‌كرد بۆ بارسێلۆنا، به‌ڵام ئێستا دڵخۆشم به‌و بڕیاره‌ی داومه، چاوه‌ڕێی ئه‌زموونێكی نوێ و ژیانێكی تازه ده‌كه‌م.
لیۆ مێسی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئاماده‌یه بۆ ئه‌و ته‌حه‌دایه نوێیه و پێشوازی له‌و گۆڕانكارییه نوێیه ده‌كات كه گرتوویه‌تیه به‌ر.
مێسی گوتیشی: ئەمە هەنگاوێکی گرنگ بوو، بەڵام لە هەمان کاتدا دەمزانی مانای چییە، خۆم ده‌زانم چی دەکەم، ئه‌وه‌ی گرینگه ئێمە دڵخۆشین.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانەی هیلالی سعوودیە ئۆفه‌رێكی گرانبه‌های بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی پێشكه‌ش كرد، بەڵام یاریزانەكه‌ی پێشووی پاریس سانجێرمان لە کۆتاییدا ئەو پێشنیارەی ڕەتکردەوە و لە خولی ئه‌مریكای هه‌ڵبژارد.
مێسی له كاتێكدا ڕووی له خولی ئه‌مریكا كردووه كه ئه‌م وڵاته میوانداریی كۆپا ئه‌مریكای 2024 و مۆندیالی 2026ـی كردووه، به‌ڵام مێسی له دوایین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند كه به‌نیاز نییه به‌شداریی له مۆندیالی 2026 بكات و بڕیاریی داوه وه‌كو ئاماده‌بووییه‌ك بۆ سه‌یریكردنی یارییه‌كان به‌شداریی له‌و مۆندیاله بكات.