ریال مه‌درید له شوێنگره‌وه‌كه‌ی بێنزێما كشایه‌وه

ریال مه‌درید له كێبڕكێی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی به‌ربژێری كردبوو بۆ شوێنگره‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێما كشایه‌وه، چونكه چه‌ندان یانه‌ی دیكه به گرێبه‌ستی گرانبه‌هاتر بوونه ركابه‌ری یانه شایانه‌كه‌ی ئیسپانیا.
دوای ڕۆیشتنی کەریم بێنزێما بۆ خولی سعوودیه، ریال مه‌درید هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و هێرشبه‌ره فه‌ره‌نسییه بگرێته‌وه.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا، لە هەژماری تایبەتی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: ڕیال مەدرید بە ڕێژەی 100% لە کێبڕکێی گواستنەوەی کای هاڤێرتز کشاوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، یەکەم ئۆفەری ئارسێناڵ بۆ کڕینی کای هاڤێرتزی ئەڵمانی له لایه‌ن كارگێری چێڵسی ڕەتکرایەوە، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن، له‌سه‌ر هه‌ندێك مەرجی کەسی لە نێوان هەردوولا ڕێککەوتوون، به‌ڵام هێشتا چێڵسی ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد چێڵسی داوای نزیکەی 75 ملیۆن یۆرۆ دەکات، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه خۆی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه كه ده‌یه‌وێت له چێڵسی بڕوات و ئه‌زموونێكی نوێ تاقی بكاته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت چێڵسی هه‌ندێك داشكاندنی زیاتر له نرخی ئه‌و یاریزانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئارسێناڵ بكات.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئیتاڵییه ده‌شڵێت: "بایرن میونشن پرسیاری لە نرخی هاڤێرتز کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکردووە، پاریس سانجێرمانیش ئۆفه‌رێكی گه‌وره‌ی بۆ ئاماده كردووه، هەفتەی داهاتووش یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ چارەنووسی یاریزانەکە."
كای هاڤێرتزی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، سه‌ره‌تا له یانه‌ی لیڤه‌ركووزن ده‌ركه‌وت، دواتر له رێگه‌ی ئه‌و یانه‌یه به 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ چێڵسی گواسترایه‌وه، ئێستا نرخی له بۆرسه‌ی یاریزانان 60 ملیۆن یۆرۆیه، هاڤێرتز له‌گه‌ڵ جلشینه‌كانی له‌نده‌ن له كۆی 139 یاری، 32 گۆڵ و 15 ئاسیستی كردووه، گرێبه‌سته‌كه‌شی له 2025 كۆتایی دێت.