سعوودیه: تا ئێستا زیاتر له ملیۆنێك كه‌س بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج هاتوون
K24 – هەولێر:
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە بڵاویكرده‌وه، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە دەرەوەی وڵاتەكه‌وە به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج روویان له سعوودیه كردووه.
محه‌مه‌د بێجاوی راوێژكاری كاروباری سه‌ردان لە وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە، بە کەناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئیخبارییه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی راگەیاندووە، وەزارەتەکەیان بە هەموو توانا و کارمەندەکانییەوە کاردەکات بۆ خزمەتکردنی ئەو کەسانەی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج روو له سعوودیه ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د بێجاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌رجه‌م توانا ماددیی، ته‌كنه‌لۆجی و مەدەنییەکان خراونه‌ته گه‌ڕ، بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بەو کەسانە بکەن کە بۆ حه‌ج دێنه سعوودیه.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، هەموو دەروازە سنوورییەکان بۆ پێشوازییكردن له حاجییان كراوه‌ن و زۆرترین ئامادەکاریی كراوه تاكو كاره‌كانی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ئەو کەسانەی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج روو له سعوودیه ده‌كه‌ن، به زووترین كات رابپه‌ڕێندرێت.
بێجاوی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه سەرجەم فڕۆکەخانەکانی مەدینە و مەککە بە هەموو توانایانه‌وه کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لەوه‌ی پرۆسه‌كان به‌سه‌لامه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چن و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە دەرەوەی سعوودیه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج روویان له سعوودیه كردووه.