نرخی نەوت دابەزی

K24 - هەولێر
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا نرخی نەوت دابەزی و یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 72 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 76 دۆلار و 74 سەنت و رۆژەکەی بە 76 دۆلار و 61 سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:00 ، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا 1.08 دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە 75 دۆلار و 72 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 71 دۆلار 20 سەنت فرۆشرا.
داتا ئابوورییە لاوازەکانی ئەمەریکا و چین کاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخەکاندا هەبوو.
بڕیارەکانی بانکە ناوەندییە گەورەکان سەبارەت بە رێژەی سوود، کاریگەریی ئەرێنییان کردە سەر بازاڕەکانی جیهان.
لە کاتێکدا کە لە چەند مانگی رابردوودا گەشەی ئابووری لە ئەمەریکادا بەهۆی بەرزی هەڵئاوسان و رێژەی سوودەوە خاو بوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، داتا نەرێنییەکانی ئابووریی چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە لە جیهاندا، نیگەرانییەکانی لەبارەی لاوازی خواست لەسەر نەوت زیادی کردووە.
لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیای نەوتی رووسی رۆسنەفت رایگەیاند، پارەی ناردنی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیای CNPC ی چینی گۆڕیووە بۆ یوان و روبڵ.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 75 دۆلار و 82 سەنت بۆ 76 دۆلار و 33 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 75 دۆلار و 51 سەنت بۆ 75 دۆلار و پێنج سەنت بمێنێتەوە.