وەزارەتی ئەوقاف: حاجیەکی کورد لە مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد

K24 - هەولێر:

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمرۆ لە شاری مەککەی پیرۆز هاووڵاتیەک بە ناوی (رەحیمە قادر حەسەن) کە لە دایکبووی 1957ـە و دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرینە کۆچی دوایی کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئەوقاف، رەحیمە قادر پێشتر نەخۆشی دڵی هەبووە و لە سلێمانی قەستەرەی بۆ کراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەکاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەجدا باری تەندروستی تێكچووە و لەلایەن تیمەکانی تەندروستی حاجیانی کوردستان ئەوەی پێویست بوو بۆی ئەنجام دراوە و هەر ئەوکاتە گەیەنەدراوەتە نەخۆشخانەی مەلیک عەبدولعەزیز.

لە راگەیەنەدراوەکەی وەزارەتی ئەوقافدا هاتووە، سەرەڕای هەوڵی پزیشکان بۆ رزگارکردنی، بەداخەوە دواجار کۆچی دوایی کرد.

Fly Erbil Advertisment