سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ئاكپارتی بۆ كوردستان24: سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی وه‌ك سه‌ردانی ئیلهام عه‌لیێڤ بۆ توركیا گرنگه
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا و كاردانه‌وه و ره‌هه‌نده‌كانی، ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئاكپارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا، كارێكی زۆر ئه‌رێنییه و پاڵپشتی لێده‌كه‌ین. گوتیشی: "هه‌روه‌ك چۆن سه‌ردانی ئیلهام عه‌لیێڤ بۆ توركیا گرنگه، به‌مشێوه‌ش سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی گرنگی خۆی هه‌یه".
له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، عه‌بدولڕه‌حمان كورت ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئاكپارتی رایگه‌یاند، له توركیا 25 تا 30 ملیۆن هاووڵاتی كورد هه‌یه و سه‌یری رووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆیه سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا گرنگه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه هه‌روه‌ك چۆن به به‌ره‌وپێشچوونی وڵاتانی دراوسێی دیكه دڵخۆش ده‌بین، به به‌ره‌وپێشچوونی ئابووری هه‌رێمی كوردستانیش دڵخۆش ده‌بین، بۆیه سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له رووی سیاسی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیی گرنگه و ده‌بێته پته‌وكردنی برایه‌تی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و تورك و به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی بازرگان‌یش.
ئه‌و سه‌ركرده‌ی ئاكپارتی ده‌شڵێت: "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا له داهاتوودا كاریگه‌ری باشی ده‌بێت".
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌روه‌ك چۆن سه‌ردانی ئیلهام عه‌لیێڤ سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان بۆ توركیا به نرخ و گرنگه، به‌مشێوه‌ش سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گرنگی خۆی هه‌یه.
عه‌بدولڕه‌حمان كورت روونیشیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له دوینێ زۆر باشتره، به‌هیواین له داهاتوودا باشتریش بێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: سه‌ردانی سه‌ركرده باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا هه‌نگاوێكی ئومێد به‌خشه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كورد به‌هۆی دابه‌شكارییه‌كانی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م زۆر ئازاری چه‌شتووه، ئێستا پێویسته سه‌ده‌یه‌كی نوێ بنووسرێته‌وه، هه‌موو ئه‌و ئازارانه به‌لاوه بنرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پێویسته پێكه‌وه هه‌نگاو بۆ قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندن بنێین، بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا رۆژ له دوای رۆژ باشتر ده‌بێت.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئاكپارتی گوتی: "كورد برای ئێمه‌ن، ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له‌گه‌ڵ ئازه‌ربێجان هه‌مانه، ده‌توانین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش هه‌مانبێت، پێویسته سیاسه‌توانان گرنگی به‌م پرسه بده‌ن". هه‌روه‌ها گوتی: "به‌هیواین په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا به‌هێزتر بن، توركیا له سێكته‌ره جیاوازه‌كان زۆر پێشكه‌وتووه، ده‌مانه‌وێ ئه‌زموونی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان بگوازینه‌وه.
جه‌ختی كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان توانایه‌كی باشی هه‌یه ببێ به ده‌وڵه‌ت.
سه‌باره‌ت به دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، عه‌بدولڕه‌حمان كورت گوتی: "له دوای جه‌نگی ئۆكرانیا، جیهان له رووی وزه‌وه زیانی زۆری پێگه‌یشتووه و به‌دوای سه‌رچاوه‌ی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێت، هه‌رێمی كوردستانیش له‌مڕوه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده و توركیا ده‌كرێ رۆڵێكی گرنگتر ببێنێت بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ جیهان".
ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی بۆ تورکیا لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری توركیا كۆبوومه‌وه و پیرۆزبایم لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی کرد."
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی: "گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە كرد."
لەلایەن خۆیەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی سەردانەکە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ تورکیا ئاماژەی بەوەدا، لە کۆبوونەوەکاندا " گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت."