نوێترین هه‌واڵی گواستنه‌وه.. ریال مه‌درید ده‌ستبه‌رداری یاریزانێكی بوو

رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەگوێرەی ئاژانس و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان رووماڵ دەکەین، سات بە سات نوێترین دەنگۆیەکانتان بۆ دەگوازینەوە.
* ماتیۆ كۆڤاسیچ ناوه‌راستكاری كرواتی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چێڵسی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به به‌های 30 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی گه‌یشته رێككه‌وتن – فابریزیۆ رۆمانۆ
* ئه‌نخیل دی ماریا یاریزانی یانه‌ی یوڤێنتۆس دوای 13 ساڵ جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌ی بێنفیكای پۆرتوگالی، له‌سه‌ر هه‌موو بڕگه و خاڵه‌كان رێككه‌وتن كراوه و له چه‌ند رۆژی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه به فه‌رمی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ تا هاوینی 2024 راده‌گه‌یه‌ندرێت – فابریزیۆ رۆمانۆ
* یانه‌ی هیلالی سعوودیه له‌گه‌ڵ خالید‌و كۆلیبالی به‌رگریكاری سه‌نیگالی چێڵسی گه‌یشته رێككه‌وتن و گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو واژ ده‌كرێت – فابریزیۆ رۆمانۆ
* نه‌سڕی سعوودیه له هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ری مه‌غریبی حه‌كیم زیاچ له‌گه‌ڵ چێڵسی سه‌ركه‌وتوو بوو، گرێبه‌سته‌كه‌ی تا هاوینی 2026 واژۆ ده‌كرێت – سكای سپۆرتس
* ریال مه‌درید بۆ وه‌رزێكی دیكه ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی به‌رگریكاری به‌رازیلی ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌ی یانه‌كه‌ی (ڤینسیۆس تۆبیاس)ـی له‌گه‌ڵ شاختار دۆنێتسكی ئۆكراینا درێژ كرده‌وه، ئه‌م یاریزانانه تا هاوینی 2024 له‌گه‌ڵ شاختار به‌رده‌وام ده‌بێت – ماركا
* كارگێری ئه‌یسی میلان ئۆفه‌رێكی نیوكاسڵ یونایتدی بۆ گواستنه‌وه‌ی ساندرۆ توناڵی ڕه‌تكرده‌وه، میلان بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه داوای 80 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات و گفتووگۆیه‌كان به‌رده‌وامن – كاڵچۆ مێركاتۆ
* جه‌ستن كلایڤێرت هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی ڤالێنسیا به 11 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی بۆرنموسی ئینگلیزی نزیك بووه‌ته‌وه - تۆك سپۆرت
* مانچێسته‌ر یونایتد 40 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی (ئاندرێ ئۆنانا)ـی گۆڵپارێزی كامیرۆنی پێشكه‌شی ئینته‌ر میلان كردووه، به‌ڵام یانه ئیتاڵیاییه‌كه داوای 50 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات – لاگازێتا
* ئیدواردۆ مێندی گۆڵپارێزی سه‌نیگالی یانه‌ی چێڵسی له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سعوودیه گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێت – تایمز
* مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر داوای تێن هاگی راهێنه‌ر ئۆفه‌رێكی به به‌های 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین پێشكه‌شی تۆتێنهام كردووه، گفتووگۆیه‌كان به‌رده‌وامن و له رێككه‌وتن نزیكن – ده‌یلی مه‌یل
* كارگێری مانچێسته‌ر یونایتد له پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌دریان رابیۆی ناوه‌راستكاری فه‌ره‌نسی قسه‌ی له‌گه‌ڵ دایكی ئه‌و یاریزانه كردووه كه له هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانیه‌تی، تێن هاگ راهێنه‌ر مان یونایتد زۆر به‌و یاریزانه سه‌رسامه و ساڵی رابردووش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی دا، به‌ڵام یوڤێنتۆس رێگه‌ی نه‌دا بڕوات – كۆرێری دیللۆ سپۆرت
