نێچیرڤان بارزانی: داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌نده به هه‌مەجۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات
نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى باڵاى UN كرد
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تاووتوێی پرسی هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 21ـی حوزه‌یرانی 2023)، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له شاندێكى باڵاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به سه‌رۆكايه‌تيى عه‌بدوڵڵا ئه‌لده‌رده‌رى ياريده‌رده‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى ههرێميى UNDP بۆ وڵاتانى عه‌ره‌بى.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا شانده‌كه پوختهيهكيان ده‌رباره‌ى ئامانجى سه‌ردانيان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو، كه بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه له هه‌مەجۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات و به ته‌نيا پشتنه‌به‌ستن به نه‌وت، له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتىكردوه كه داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به هه‌مەجۆركردنى ئابوورى و سه‌رچاوه‌كانى داهاته‌وه، به‌نده.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا بيروڕايان گۆڕييهوه و هاوڕا بوون كه قه‌يرانێكى جددييه و كاريگه‌رييه‌كى زۆرى له‌سه‌ر عێراق هه‌يه، بۆيه ده‌بێ عێراق به پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى به جددى ڕووبه‌ڕووى ئه‌و قه‌يرانه ببێته‌وه.
شانده‌كه دووپاتىكرده‌وه كه هه‌م بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و هه‌م بۆ هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات، يارمه‌تيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن.
شانده‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌يان به كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان كرد، كه تێیدا ئاماده‌يى و پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيان ده‌ربڕيوه بۆ يارمه‌تيدانى هه‌رێمى كوردستان له پلانسازى و دانانى نه‌خشه‌ڕێگه بۆ چۆنيهتيى راكێشانى وه‌به‌رهێنانى بيانى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار بۆ گه‌نجان.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پێشوازى له بيروبۆچوون و پلانى ئه‌لده‌رده‌رى و UNDP، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست و هه‌وڵه‌كانى بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌رز نرخاند.