سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له عێراق كۆبوونه‌وه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له عێراق، دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بە گشتی و دۆخی ئاوارەكان لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستانیان تاووتوێكرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 21ـی حوزه‌یرانی 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هانس سادنی باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له عێراق، پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ هۆڵەندا، دوایین پێشهات و دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بە گشتی و دۆخی ئاوارەكان لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
نێچیرڤان بارزانی وێڕاى پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی هانس سادنی باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له عێراق، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و پشتگيريى هەرێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییەكانی نیشان دا، هەروەها سوپاسی هاوكارییەكانی هۆڵەندای بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد بەتایبەتى لە بواری هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی ئابووری و پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵدا.
لاى خۆيه‌وه باڵیۆزی هۆڵەندا، دووپاتىكرده‌وه كه حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى پابه‌نده به ئارامى و سهقامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكى گرنگ و فيدراڵى، هه‌روه‌ها بەردەوامیی هاوكارییەكانی بۆ سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە و هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئاوارە و پەنابەران بەرز نرخاند.
تاووتوێكردنی دۆخی مافی مرۆڤ، كاری رێكخراوە ناحكومییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان و چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو كە كونسولی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو.