محەممەد شوکری: یەکەیەکی تایبەت بۆ وەبەرهێنانی سەوز دەکرێتەوە
K24 – هەولێر:
نەتەوەیەکگرتووەکان ستایشی ژینگەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکات، لەمبارەیەوە سەرۆکی دەستی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتی: یەکەیەکی تایبەت بۆ وەبەرهێنانی سەوز دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (21ــی حوزەیرانی 2023)، محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24، رایگەیاند، لەسەر داواکاری نەتەوەیەکگرتووەکان لە دەستەی وەبەرهێنان یەکەیەکی تایبەت بە هەماهەنگی لەنیوان هەرێمی کوردستان و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکرێتەوە بۆ بواری وەبەرهێنانی سەوز. هەروەها راشیگەیاند، ئەم یەکەیە لە هەفتەی داهاتوودا جێبەجێدەکرێت.
لەلایەکی دیکە عەبدوڵڵا دەردەری، بەڕێوەبەری هەرێمی بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی وڵاتانی عەرەبی، بۆ کوردستان24، رایگەیاند، په‌یوه‌ندییه‌کی باش له‌نێوان پلانی ئابووری هه‌رێمی کوردستان و نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێناندا هه‌یه، ئه‌مه مه‌رجی یه‌که‌می سه‌رکه‌وتنی وه‌به‌رهێنانه، مه‌رجی دووه‌میش ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پێویستی به پاڵپشتی پسپۆڕانی وه‌به‌رهێنان و توانای بۆ به‌هێزکردنی وه‌به‌رهێنان له‌به‌رژه‌وه‌ندی وه‌به‌رهێنه‌ران.
ئاماژەی بەوەشدا، ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستان پێویستی به پاڵپشتی زیاتر هه‌یه، ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان تائێستا زۆر باشه و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک هه‌یه و پڕۆژه‌ی باش هه‌یه و پلانیان بۆ ئایینده هه‌یه و ده‌مانه‌وێت له ئایینده‌دا هاوکاریان بین.
رۆژی دووشەممە (19ـی حوزەیرانی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بڕاند و ماڵپەڕی ئینڤێست کوردستانی راگەیاند و لە گوتارێکدا جەختی لە هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە، بۆ گرنگیدان بە کەرتی وەبەرهێنان و هەمەچەشنکردنی داهات، هەروەها جەختی لەسەر پاڵپشتی تەواوی حکومەت بۆ وەبەرهێنەران دووپاتکردەوە.