"خه‌ونی منداڵی ئێمباپێ بۆ ریال مه‌درید له‌م هاوینه ده‌بێته ڕاستی"
رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەگوێرەی ئاژانس و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان رووماڵ دەکەین، سات بە سات نوێترین دەنگۆیەکانتان بۆ دەگوازینەوە.
* بارسێلۆنا له‌سه‌ر راسپارده‌ی چاڤی ھێرناندێز هه‌وڵی دا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی بۆسكێتس له‌م هاوینه جۆشوا كیمیچ یاریزانی بایرن میونشن یان مارتن زوبمێندی یاریزانی سوسیداد بگوازێته‌وه، به‌ڵام یاسای دارایی خاوێن رێگه‌ی پێنادات یه‌كێك له‌م یاریزانانه بگوازێته‌وه، بۆیه ئێستا بارسا له‌سه‌ر داوای چاڤی داوای برۆزۆڤیچی یاریزانی كرواتی ئینته‌ر میلان كردووه - موندۆ دیپۆرتیڤۆ
* تیمۆسی یاریزانی ئه‌مریكی یانه‌ی لیلی فه‌ره‌نسا ئۆفه‌ره‌كه‌ی یوڤێنتۆسی به 12 ملیۆن یۆرۆ قبوڵ كردووه و ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی ئانخیل دی ماریا بۆ وه‌رزی داهاتوو – فابریزیۆ رۆمانۆ
* تۆتێنهام له گفتووگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی جه‌یمس مادیسۆنی ناوه‌راستكاری لێسته‌ر سیتی به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه نیوكاسڵ یونایتدیش بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌رهێڵه، به‌ڵام تۆتێنهام له‌و یاریزانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵاند نزیكتره - فابریزیۆ رۆمانۆ
* ئێواره‌ی دوێنێ نیوكاسڵ یونایتد له‌سه‌ر هه‌موو بڕگه و بابهتهكان له‌گه‌ڵ ئه‌یسی میلان له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ساندرۆ تۆناڵی گه‌یشته رێككه‌وتن و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ به فه‌رمی نیوكاسڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت – ده‌یلی مه‌یل
* سێرخیۆ بۆسكێتس ناوه‌راستكاری پێشووی بارسێلۆنا به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز و نیو له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میامی ئه‌مریكا گه‌یشته رێككه‌وتن – موندۆ دیپۆرتیڤۆ
* ئینتەرمیلان گفتوگۆکانی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی ئیریك گارسیای بەرگریکاری یانەکە دەستپێکردووە، یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت گارسیا بکاتە شوێنگرەوەی سکرینیار، کە ئەم یاریزانە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە دەکات – سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا
* ئاردا گولەر ناوەڕاستکارە لاوەکەی یانەی فێنه‌رباهچه‌ی تورکیا بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا و لە ئیسپانیاش ریال مەدرید و بارسێلۆنا رکابەری گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوە دەکەن. گولەری تەمەن 18 ساڵه، ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی توانی لە 35 یاریی 6 گۆڵ و 7 ئاسیست بكات – ماركای ئیسپانیا
* تۆماس پارتی به‌هۆی كه‌می به‌شداریكردن له یارییه‌كان دەیەوێت ریزەکانی ئارسێناڵ جێبێڵێت و چەند یانەیەکی سعوودیەش لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی، پارتی ئۆفەرەکانی سعوودیە رەتدەکاتەوە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو یاریی بۆ یوڤێنتوس بکات، ئەو یاریزانە بەهاکەی لە بۆرسەی یاریزانەکان بە 35 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە و یانەکەشی داوای 25 ملیۆن یۆرۆ دەکات – سه‌نی به‌ریتانیا
* میری قەتەر و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید کۆبوونەتەوە، هەردولا لەسەر ئەوە رێککەوتوون له‌م هاوینە ئێمباپێ پاریس جێبهێڵێت، ریال مەدرید ئامادەیە 200 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 45 ملیۆن یۆرۆی دیکە به‌پێی گۆرانکارییەکان بدات لە پێناو ئەم گواستنەوەیە - ماڵپەری پی ئێس جی کۆمیونیت
به فه‌رمی بایرن میونشن گواستنه‌وه‌ی رافاییل گیێریێرۆی پۆرتوگالی راگه‌یاند، ئه‌م بهریگارهی باڵی چه‌پ دوای حه‌وت ساڵ ماڵئاوایی له دۆرتمۆند كرد و به گرێبه‌ستێكی ئازاد روویكرده یانه باڤارییه‌كه - ماڵپه‌ری بایرن میونشن