پوتن به‌ندكراو و سزادراوان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ریزه‌كانی سوپا

K24 – هەولێر:
دوای ئەوەی گرووپی ڤاگنەر جەنگی دژی سوپا و حکومەتی رووسیا راگەیاند، كۆشكی كرملین بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی رووسیا یاسایه‌كی واژۆ كرد، به‌هۆیه‌وه رێگه به سزادراوان و به‌ندكراوان ده‌دات بگه‌ڕێنه‌وه ریزه‌كانی سوپا.
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كرملین) بڵاویكرده‌وه، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا واژۆی له‌سه‌ر یاسایه‌ك كرد، كه رێگه به سزادراوان و به‌ندكراوان دا، بگه‌ڕێنه‌وه ریزی سوپا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هۆشداری ده‌داته وڵاتانی رۆژئاوا، كه دۆخی ئێستای رووسیا بۆ مه‌رامه‌كانیان به‌كارنه‌هێنن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیادا ئاماژه به‌وه كراوه، هه‌وڵی گرووپی ڤاگنه‌ر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی رووسی، ره‌تكراوه‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، مه‌به‌ست له پیلانگێرییه‌كان، تێكدانی سه‌قامگیری و یه‌كگرتوویی رووسیایه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی دووژمنانی رووسیایه له ده‌ره‌وه، پێویسته ئه‌و ره‌وشه به‌كارنه‌هێنن، به‌تایبه‌ت وڵاتانی رۆژئاوا.
دوای ئەوەی گرووپی ڤاگنەر جەنگی دژی سوپا و حکومەتی رووسیا راگەیاند و یێڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر ئاشکرایکرد، 25 هەزار چەکداریان هەیە و ئامادەن بۆ کۆتاییهێنان بە حکومەتی مۆسکۆ و رزگارکردنی گەلی رووسیا خۆیان بە کوشت بدەن.
لەبەرامبەر ئەوەشدا، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیاش رایگەیاند، ئەوەی روودەدات خیانەتێکە و دەیانەوێت رووسیا بکەوێتە ناو شەڕی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگری رووسیاش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر دەرکرد و داوا لە چەکدارەکانی گرووپەکە دەکات خۆیان بەدەستەوە بدەن.
دوای ئەوەی گرووپی ڤاگنەر جەنگی دژی سوپا و حکومەتی رووسیا راگەیاند و یێڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر ئاشکرایکرد، 25 هەزار چەکداریان هەیە و ئامادەن بۆ کۆتاییهێنان بە حکومەتی مۆسکۆ و رزگارکردنی گەلی رووسیا خۆیان بە کوشت بدەن.