چین یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی فه‌رمی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی رووسیا راگه‌یاند
K24 – هەولێر:
چین له یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی فه‌رمیدا دوابه‌دوای رووداوه‌كانی رووسیا و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی فاگنه‌ر پشتوانی خۆی بۆ ئه‌و وڵاته و حكومه‌ته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، چین هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی له هاریكاری ستراتیژیه‌تێكی سه‌رتاپاگیر.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 25ـی حوزه‌یرانی 2023) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی فه‌رمیدا له به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی ناوخۆی رووسیا و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی یه‌ڤگینی بریگۆژین، سه‌رۆكی گرووپی فاگنه‌ر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه، رووسیا دۆست و هاوبه‌شێكی ستراتیژی و سه‌رتاپاگیره و له‌م سۆنگه‌یه‌دا پارێزگاری له سه‌قامگیری نیشتمانی و به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدان و بووژانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی له رووسیا رووده‌دات، پرسێكی ناوخۆییه و نایه‌وێت ده‌ستوه‌ردان بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه چین گانگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له په‌كینی پایته‌خدا پێشوازی له ئه‌ندری رۆدینكۆ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كرد و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و پرسه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان كه په‌یوه‌ندییان به هاوبه‌شی نێوان په‌كین و مۆسكۆوه هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، په‌كین پشتوانی هه‌وڵه‌كانی رووسیا ده‌كات له‌پێناو سه‌قامگیری بارودۆخی ئه‌و وڵاته.
درەنگانی شەوی (23ـی حوزەیرانی 2023)، یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر جەنگی دژی سوپای رووسیا و حکومەتی مۆسکۆ راگەیاند و هێزەکانیان چوونە ناو شاری رۆستۆڤ لە سنووری رووسیا و تەواوی بنکە سەربازییەکانیان کۆنترۆڵکرد.
لە بەرانبەر ئەوەشدا، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، ئەوەی روودەدات خیانەتێکە و دەیانەوێت رووسیا بکەوێتە شەڕی ناوخۆ و ئاماژەی بەوەشکرد، "رووبەڕووبوونەوەی ئەم جۆرە خیانەتە پێویستی بە کاری هەمەلایەنە هەیە و سزای تاکبەتاکی خیانتەکاران دەدەین و لەبەردەم گەل بە دادپەروەرییان دەگەیەنین".
لە وەڵامی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا کە باسی لەوەکردبوو، گرووپی ڤاگنەر خیانەتییان کردووە، ئەو گرووپە رایانگەیاندووە، ئەو رێگەیەی سەرۆکی رووسیا گرتوویەتییە بەر هەڵەیە و بەمزووانە لەکارەکەی دووری دەخەنەوە و سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرن.
ئەو دۆخە نەگەیشتە 24 کاتژمێر و نووسینگه‌ی سه‌رۆكی بێلارووس بڵاویكرده‌وه، گرووپی ڤاگنه‌ر رازی بووه دۆخه‌كه له رووسیا هێور بكاته‌وه و چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی بوه‌ستێنێت ئەمەش لەسەر پێشنیازی ئه‌لێكسا‌نده‌ر لۆكاشینكۆی سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە کە گرووپەکە پێشڕەوییەکانی بەرەو مۆسکۆ بوەستێنێت.