ئه‌مڕۆ به‌یانی بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان گه‌رم بوو

نوێترین ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان
نوێترین ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان

رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەگوێرەی ئاژانس و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان رووماڵ دەکەین، سات بە سات نوێترین دەنگۆیەکانتان بۆ دەگوازینەوە.

* چێڵسی ئینگلیزی له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری پلانێكیان داڕشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئۆفه‌رێك پێشكه‌شی ڤیكتۆر ئۆسێمینی هێرشبه‌ری نێجیری یانه‌ی ناپۆلی بكه‌ن – فووتبۆڵ له‌نده‌ن

* لوكا مۆدریچ ناوه‌راستكاری كرواتی یانه‌ی ریال مه‌درید گه‌وره‌ترین مووچه‌ی له‌ مێژووی تۆپی پێ له‌ خولی سعوودیه‌ پێگه‌یشتووه‌، به‌ڵام لوكا سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه‌ش له‌ ریال مه‌درید بمێنێته‌وه‌ - فابریزیۆ رۆمانۆ

* بارسێلۆنا گواستنەوەی ئێلکای گۆندۆگانی به‌ گرێبه‌ستێكی بێ بەرامبەر راگه‌یاند، بارسێلۆنا لە پێناو پارێزگاریکردن لەم یاریزانە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە چوار سەد ملیۆن یۆرۆ داناوە، نرخی ئەم ناوەراستکارە ئەڵمانییە لە بۆرسەی یاریزانان 35 ملیۆن یۆرۆیە – پێگه‌ی فه‌رمی بارسێلۆنا

* رۆبێرتۆ فێرمینۆ نزیکە لە خولی سعودی، چه‌ندان ئۆفه‌ریشی له‌ خوله‌كانی ئیتاڵیا و ئینگڵاند پێگه‌یشتووه‌ به‌ڵام رەتی کردووەتەوە، له‌ به‌رامبه‌ردا یانەی ئەهلی سعودی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە بەرازیییە دەستپێکردووە، یانەی ئەهلی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەم یاریزانە دانیشتووە داوای کردووە وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەیان بپۆشێت، نرخی فێرمینۆ لە بۆرسەی یاریزانان بە 18 ملیۆن دەخەمڵێندرێت - تۆری کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵیا

* ئەگەری هەیە بارسێلۆنا لە کۆتایی ئەم هەفتەیە گرێبەستی ڤیکتۆر رۆکی یەکلا بکاتەوە، ئه‌م هێرشبه‌ره‌ تەمەنی تەنیا هەژدە ساڵە، بارسێلۆنا ئامادەیە 35 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو رۆکی خەرج بكات، لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆی دیکە بە پێی گۆرانکارییەکان، گرێبەستی ئەم یاریزانە لاوە لە بۆرسەی یاریزانان بە 18 ملۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت – موندۆ دیپۆرتیڤۆ

* ریال مەدرید بیر لە گواستنەوەی ئه‌شڕه‌ف حەکیمی دەکاتەوە، کە ئەم یاریزانە لە ئەکادیمیای ریال مەدرید پێگەیشتووە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٠ لەم یانەیەش یاری کردووە، بەڕێوەبەری کارەکانی ئەم یاریزانە مەغریبییە لەسەر ئەم هەواڵە ده‌ڵێت: تا ئێستا حەکیمی لە پاریسە بەڵام بێگومان ریال مەدرید ئەم داوایە بکات بیری لێ دەکەینەوە چ یاریزانێک هەیە ئارەزوو نەکات لە باشترین یانەی جیهان یاری بکات، حەکیمی لە بۆرسەی یاریزانان نرخی داگاتە 75 ملیۆن - ئاس

Fly Erbil Advertisment