چوار سیناریۆ له‌به‌رده‌می ئێمباپێ دا هه‌یه و سیناریۆی پێنجه‌م بوونی نییه
له ده‌ستپێكی هاوینی ئه‌مساڵ كیلیان ئێمباپێ بۆمبێكی ته‌قانده‌وه رایگه‌یاند ئاماده‌نییه تا گرێبه‌سته‌كه‌ی تا هاوینی 2025 نوێبكاته‌وه و ده‌یه‌وێت له هاوینی 2024 یانه‌كه جێبهێڵێت.
ئه‌و قسانه‌ی كیلیان ئێمباپێ قهتهڕییهكانی توڕه كرد، ئه‌وانیش هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت و به فاتیمه عه‌ماری دایكی ئێمباپێان راگه‌یاند به كوڕه‌كه‌ت بڵێ یان تا 2025 گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێده‌كاته‌وه یانیش ئه‌م هاوینه ده‌بێت له یانه‌كه بڕوات.
ئێمباپێ به رۆیشتنی له پاریس سانجێرمان پاره‌یه‌كی زۆر له‌ده‌ست ده‌دات، به‌وپێه‌ی به‌گوێره‌ی گرێبه‌ستی نێوانیان پاریس ناچاره له هاوینی 2024 بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو شیرینی نوێكردنه‌وه و پابه‌ندبوونی تاكۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌و یاریزانه بدات، به‌ڵام به رۆیشتنی له‌م هاوینه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ده‌ست ده‌چێت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی چوار سیناریۆیی بۆ ئێمباپێ داناوه و نووسیویه‌تی: سیناریۆیی پێنجه‌م بوونی نییه و ده‌بێت ئێمباپێ به یه‌كێك له‌م رێگانه‌دا بڕوات.
سیناریۆیی یه‌كه‌م ئێمباپێ پێداگیری له مانه‌وه‌ی تا 2024 بكات و خاڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ساڵێك زیاتر كارا نه‌كات و له هاوینی داهاتوو به شێوه‌ی سه‌ربه‌ست له یانه‌كه بڕوات و 150 ملیۆن یۆرۆی شیرینی گرێبه‌سته‌كه‌شی له پاریس وه‌ربگرێت.
سیناریۆیی دووه‌م پشتكردنه له ملیۆنان دۆلار و رۆیشتنه له‌م هاوینه كه ئه‌ویشیان قورسه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان به كه‌متر له 250 ملیۆن یۆرۆ ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری ببێت و جگه له ریال مه‌دریدیش هیچ كڕیارێكی دیكه‌ی نییه و دیاریش نییه شاهانه‌كان ئه‌و پاره زۆره له گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ خه‌رج ده‌كه‌ن یانیش نا.
سیناریۆیی سێیه‌م كاراكردنه‌وه‌ی خاڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یه‌تی تا 2025، ئه‌وكات دڵی به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان رازی ده‌كات و خۆشی 150 ملیۆن یۆرۆیه‌كه به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌وكات دیار نییه ریال مه‌درید ده‌یگوازێته‌وه یانیش نا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته دووه‌مین جار كه ئێمباپێ ریال مه‌درید بێهیوا ده‌كات و به‌پێی ماركا ئه‌وكات شاهانه‌كان ئاماده نابن یاریزانێك بگوازنه‌وه كه دووجار بێهیوای كردوون.
سیناریۆیی چواره‌م كه به‌لای رۆژنامه‌ی ماركاوه قورسترین و مهحاڵترینیانه نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ پاریس تا ماوه‌یه‌كی درێژ و كۆتاییهێنانه به خه‌ونی پۆشینی درێسی ریال مه‌درید.