هەوڵەکەی گرووپی ڤاگنەر نرخی نەوتی بەرزکردەوە

K24 - هەولێر
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا نرخی نەوت بەرزبووەوە و یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 73 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 75 دۆلار و 8 سەنت و رۆژەکەی بە 74 دۆلار و 35سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بە رێژەی لەسهدا 0.51 بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە 74 دۆلار و 73 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بە 69 دۆلار 78 سەنت فرۆشرا.
هەوڵی کۆمپانیای ئەمنی ڤاگنەر بۆ یاخیبوون لە حکوومەتی رووسیا بە زیادکردن ئەگەری مەترسی جیۆسیاسی لە بازاڕدا رۆڵی هەبوو لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
لە لایەکی دیکەیشەوە زیادبوونی نیگەرانی لەوەی حکوومەتی چین زانیاری بدات لەبارەی پشتیوانیی ئابووری، بووەتە هۆی سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی نرخ نەوت.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 75 دۆلار و 13 سەنت بۆ 75 دۆلار و 46 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 74 دۆلار و 5 سەنت بۆ 73 دۆلار و 84 سەنت بمێنێتەوە.