لیڤه‌رپوول یه‌كه‌مین هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ هاویشت

رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەگوێرەی ئاژانس و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان رووماڵ دەکەین، سات بە سات نوێترین دەنگۆیەکانتان بۆ دەگوازینەوە.
* كارگێری لیڤه‌رپوول ده‌یه‌وێت ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای كلیان ئێمباپێ بقۆزێته‌وه و به ئۆفه‌رێكی گرانبه‌ها به 250 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه له چنگی ریال مه‌درید ده‌ربێنێت، به‌وپێیه‌ی ئێستا ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ له‌م هاوینه ساردبووه‌ته‌وه و هیچ نیه‌تێكی جدی نییه و ده‌یه‌وێت له هاوینی داهاتوو بێبه‌رامبه‌ر بیگوازێته‌وه - رادیۆ ماركا
* ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ رۆبن لۆفتسی ناوه‌راستكاری ئینگلیزی یانه‌ی چێڵسی گه‌یشته رێككه‌وتن، تێچووی گواستنه‌وه‌كه‌ی 16 ملیۆن یۆرۆیه، له‌گه‌ڵ 4 ملیۆنی دیكه پاداشت به گوێره‌ی ئاست و ده‌ستكه‌وته‌كانی، بڕیاره سبه‌ی پشكنینی پزیشكی بۆ بكرێت و گرێبه‌سته‌كه‌ی به فه‌رمی رابگه‌یه‌ندرێت – فابریزیۆ رۆمانۆ
* بارسێلۆنا ئامادەیە شازدە ملیۆن یۆرۆ له پێناو ده‌ستبه‌رداربوون له كاراسكۆ بداتە ئاتڵێتیکۆ مەدرید، لەلایەن خۆشیەوە کاراسکۆ نەیشاردووەتەوە بە بەرپرسانی یانەکەی گوتووە دەیەوێت لە یانەکە بروات و پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، نرخی کاراسکۆ لە بۆرسە 25 ملیۆن یۆرۆیە - بەرنامەی ئێلچیرنیگیتۆ
* یوڤێنتۆس لەگەڵ یانەی لیلی فەرەنسی ریککەوتووە بۆ ئەوەی تیمۆسی ویای هێرشبەری ئه‌مریكی بگوازنەوە ریزەکانیان، بریارە سبەی تیمۆسی پشکنینی پزیسکی بکات و دواتر یانەی خانمه‌پیره‌كه ئەم گرێبەستە رابگەینێت، یوڤی لە پێناو ئەم گواستنەوەیە 12 ملیۆن یۆرۆی خه‌رج كردووه كه هەمان نرخی ئەم یاریزانەیە لە بۆرسەی یاریزانان، تیمۆسی تەمەنی 23 ساڵە یاری بۆ یانەکانی سێلتێکی سکۆتلەندی و پاریس سانجێرمان و لیلی فەرەنسی کردووە – لاگازێتا
* بایرن میوشن یه‌كه‌مین ئۆفه‌ری فه‌رمی بۆ گواستنەوەی هاری کەین پێشكه‌شی تۆتێنهامی له‌نده‌نی کردووە، ئۆفه‌ره‌كه‌ی بایرن 70 ملیۆن یۆرۆیه، بەڵام تۆتێنهام نایەوێت بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری بێت، لە کاتێکدا بەهای ئەم یاریزانە لە بۆرسەی یاریزانان 90 ملیۆن یۆرۆیە - بیڵدی ئه‌ڵمانیا