ساڵیادێکی بێدەنگ بۆ جەلال بەیار کرایەوە

K24 – هەولێر:
دوای تێپەڕبوونی یانزە ساڵ بەسەر مەرگی هونەرمەندی شانۆکار و سینەماکار "جەلال بەیار"، هونەرمەندان و ئەدیبان بەبێدەنگی یادی ئەو هونەرمەندەیان بە دێڕێکی شیعری و یادگارییەکانیان کردەوە، هەروەها خانەوادەی هونەرمەندیش بە چەپکێک گوڵی وەفا یادی "جەلال بەیار"ـیان بەرز راگرت.
وڵات جەلال بەیار، کوڕی هونەرمەندی کۆچکردوو جەلال بەیار، بۆ کوردستان24 گوتی: "ئەمساڵ هیچ رێوڕەسمێک بەبۆنەی یادەکە بەڕێوەنەچوو، وەک ئەوەی لە ساڵانی پێشوودا چەند چالاکییەک ئەنجامدەدرا".
گوتیشی: "ئەمساڵ تەنیا چەپکە گوڵی وەفای خۆمان وەک بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردوو، لەگەڵ چەند دێڕە شیعر و دیکۆمێنتەرییەک، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر ئامادەکرابوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکرایەوە و بەشێک لە هاوڕێیانیشی بە چەند وشەیەک لە دیواری فەیسبوک یادیان کردەوە".
شانۆکار "جەلال ئه‌حمه‌د رسول" ناسراو به "جەلال به‌يار" شانۆكارێكی خاوه‌ن ئه‌زموون و شانۆ و درامای کوردییە لە هه‌ولێرى پایتەخت، لە ساڵى1947 لەدایکبووە لە رێکەوتی 27ـی حوزەیرانـی 2012 کۆچی دوایی کردووە، ده‌سپێكى كارى هونه‌رى ساڵی 1974 بووە و به‌رهه‌مه‌كانى بریتین لە:
1- شانۆگه‌رى چڵپاو - نواندن.
2- شانۆگه‌رى ماره‌يى - نواندن.
3- شانۆگه‌رى هه‌بوو نه‌بوو - نواندن.
4- شانۆگه‌رى مه‌سه‌له‌ى شارێك - نواندن.
5- شانۆگه‌رى محمد‌و سێوى - نواندن.
6- شانۆگه‌رى به‌زۆركراوه به دكتۆر - نواندن.
7- شانۆگه‌رى قه‌ڵاى دمدم - نواندن.
8- شانۆگه‌رى مۆرانه - نواندن.
9- شانۆگه‌رى كاوه‌ى ئاسنگه‌ر - نواندن.
10 - شانۆگه‌رى په‌شيمانى - نواندن.
11- شانۆگه‌رى خه‌ج وسيامه‌ند - نواندن.
12- شانۆگه‌رى گوڵى نهێنى - نواندن.
13- شانۆگه‌رى راشۆمۆن - نواندن.
14- شانۆگه‌رى وه‌لى دێوانه - نواندن.
15 - زنجيره دراماى گه‌رده‌لول - نواندن.
16- شانۆگه‌رى مه‌م وزين - نواندن.
18- شانۆگه‌رى ئادابا - نواندن.
19- شانۆگه‌رى مرۆڤ و ئازاره‌كانى - نواندن.
20- شانۆگه‌رى مێوان - نواندن.
21- زنجيره دراماى نه‌ورۆزيكى تر - نووسين و ده‌رهێنان.
22- دراماى تاپۆ حه‌قى چيه - نواندن.
.jpeg)

.jpeg)