رێبەری رەوتی سەدر داوای خۆپیشاندان و دەرکردنی باڵیۆز سوید لە عێراق دەکات

K24 - هەولێر:
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له به‌رانبه‌ر سووتانی كۆپیه‌كی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی عێراقییه‌وه له وڵاتی سوید داوای ده‌ركردنی باڵیۆزی سوید له عێراق ده‌كات.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له كاردانه‌وه‌ی سووتاندنی كۆپیه‌ك له قورئانی پیرۆز له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی وڵاتی سوید، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت و داوای خۆپیشاندانی به‌رفراوان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی سوید له به‌غدا ده‌كات.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له حكومه‌تی عێراق كردووه باڵیۆزی سوید له عێراق ده‌ربكات و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بپچڕێنێت كه به دوژمنی ئیسلام و بێڕێزیكردن به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی ناوی ده‌بات.
موقته‌دا سه‌در رووده‌كاته حكومه‌تی عێراق و ده‌ڵێت، بۆ به‌رگریكردن له ئیسلام و مه‌زهه‌ب ئه‌گه‌ر ده‌توانن ناسنامه له‌و عێراقییه وه‌ربگرنه‌وه و تاوانباره‌كه بگه‌ڕێننه‌وه عێراق یانیش به‌غیاب دادگاییه‌كی شایسته‌ی بكه‌ن.
لە 28ـی حوزەیرانی 2023 لە شاری ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید، کەسێکی بە رەچەڵەک عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیکا لە بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم قورئانی پیرۆزی سووتاند.
لە بەرامبەر ئەو کارەدا کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان ئەنجامدرا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەو ستۆکهۆڵم بۆ رێگریکردن لە سەرھەڵدانی ھەر رووداوێک لە شارەکە، سەرجەم پۆلیسەکانی ئەو شارەی بۆ بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم بڵاوە پێ‌کردبوو.