مامەڵەی خانەنشینی پەرلەمانتارانی خولی رابردوو دەستپێدەکات

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان - ئەرشیف
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان - ئەرشیف

K24 - هەولێر

لە سەرەتای مانگی داهاتوودا مامەڵەی خانەنشینی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، رۆژی 2/7/2023، مامەڵەی خانەنشینی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.

گوتیشی: خانەنشینییەکە هەموو پەرلەمانتاران دەگرێتەوە بەو پەرلەمانتارانەشەوە کە لە دوای 6/11/2022 دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستاش تەنیا فراکسیۆنی پارتی و پێکهاتەکان بە فەرمی مامەڵەی دەستبەردابوونی خۆیان لە کاری پەرلەمانتاری کردووە.

 

Fly Erbil Advertisment