وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: فرۆشی نه‌وت بۆ مانگی حوزه‌یرانی رابردوو زیاتر له حه‌وت ملیار دۆلار بووه

K24 – هه‌ولێر:
به پشتبه‌ستن به داتاكانی كۆمپانیای سۆمۆ، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، بڕی فرۆشی نه‌وتی مانگی رابردووی بڵاوكرده‌وه.
له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقدا هاتووه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمپانیای فرۆشی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا، عێراق 100 ملیۆن و 59 هه‌زار و 52 به‌رمیل نه‌وتی به به‌های حه‌وت ملیار و 115 ملیۆن دۆلار فرۆشتووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له عێراق هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه، پێكهاتووه له 98 ملیۆن و 620 به‌رمیل له ناوه‌ڕاست و باشووری وڵاته‌كه، هه‌روه‌ها 299 هه‌زار و 445 به‌رمیل به‌ره‌و ئوردن و یه‌ك ملیۆن و 33 هه‌زار و 987 به‌رمیل نه‌وتیش له گه‌یاره‌وه، به‌مشێوه عێراق رۆژانه سێ ملیۆن و 335 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به به‌های (71.11) دۆلار هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، نه‌وته‌كه له‌لایه‌ن 36 كۆمپانیای جیهانی هه‌نارده كراوه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ) فرۆشتنی بۆ ده‌كرێت.