وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی باڵا ئاشكرا ده‌كات

K24 - هەولێر
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجامی به‌رایی تاقیكردنه‌وه‌كانی دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ڵێت، بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ حه‌وت هه‌زار و 600 كورسی ته‌رخان كراوه.
ژاڵه سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بۆ ئه‌م ساڵ ته‌نیا له زانكۆ حكومییه‌كان ده‌رفه‌تی خوێندنی باڵا هه‌یه، گوتیشی، حه‌وت هه‌زار و 614 كورسی بۆ خوێندنی باڵا ته‌رخان كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندنی باڵا رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجامی به‌رایی تاقیكردنه‌وه‌كانی دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نرێت.
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتن له خوێندنی باڵا و به‌ده‌ستهێنانی كورسی باسی له‌وه كرد، بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ 2023 – 2024، هه‌زار و 728 كه‌س له هه‌موو ئاسته‌كانی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماسته و دكتۆرا داواكارییان پێشكه‌ش كردووه و تاقیكردنه‌وه‌ی توانستیان ئه‌نجام داوه. گوتیشی، گرنگترین پێوه‌ر بۆ وه‌رگرتنی داواكار پێوه‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی توانستییه، كه داواكار ئه‌نجامی داوه و مه‌رجه له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ربچێت دواتر خاڵبه‌ندی بۆ ده‌كرێت، بۆ نموونه نمره‌ی بكالۆریۆس و نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و بۆ دكتۆرایش نمره‌ی بكالۆریۆس و ماسته‌ر و تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زاستی كۆده‌كرێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه وه‌كو وه‌زاره‌تی رۆژانی جه‌ژنیش ده‌وامیان كردووه و كاری وردبینی نمره‌كان و ئه‌نجامه‌كان و خاڵهبهندییهكان و ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی دیكه‌یان كردووه، باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌نجامه‌كان له زانكۆكان ته‌واو كراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌ت وردبینی ئه‌نجامه‌كانی كردووه.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه له كۆی ئه‌و حه‌وت هه‌زار 614 كورسییه‌ی ته‌رخان كراوه، به‌سه‌ر سێ بازنه دابه‌ش بووه، دوو بازنه‌یان به‌خۆڕایین و ئه‌ویش وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و داموده‌زگا گشتییه‌كانی حكومه‌ت ده‌گرێته‌وه، كه فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت، گوتیشی، بازنه‌یه‌كی دیكه هه‌یه كه پاراڵێڵه و ده‌توانن به پاره بخوێنن. گوتی، پاراڵێڵ بۆ هه‌ر كه‌سێكه كه خوازیاره درێژه به خوێندن بدات و ئه‌وانه‌یش كه له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت دانه‌مه‌زراون. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش راكێشا كه بۆ ئه‌مساڵ پاراڵێڵ ته‌نیا له زانكۆ حكومییه‌كان كراوه‌ته‌وه و له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان نه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به پاره‌ی پاراڵیڵ ژاڵه سه‌عید رایگه‌یاند، له به‌شێكه‌وه بۆ به‌شێكی دیكه و له ئاستێكه‌وه بۆ ئاستێكی دیكه‌ی خوێندنی باڵا جیاوازه، روونیشیكرده‌وه، كه منداڵی شه‌هید و زیندانی سیاسی و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان به‌خۆڕایی ده‌خوێنن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پاراڵێڵ رێژه‌ی 45%ـی داشكانی كردووه.
ئەمڕۆ شەممە 1ـی تەممووزی 2023، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، بەسەرپەرشتى ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبوونى بریکارى وەزارەت و بەڕێوەبەرى گشتىی فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان و تیمى وردبینى وەزارەت، پرۆسەى وردبینىکردن بۆ خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا و ماستەرو دکتۆرا بەردەوامە و بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتوو ئەنجامە بەراییەکان رابگەیەنرێت.
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2023 - 2024 بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە، پرۆسەی ھەڵەچنینی پەراوی تاقیکردنەوە تەواو بووە و لە ئێستادا بەسەرپەرشتیى ڕاستەوخۆى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پڕۆسەى خاڵبەندى و ڕێکخستنی پێشبرکێی وەرگرتن لە نێوان پێشکەشکاران و پرۆسەی وردبینی دەستیپێکردووە و بەردەوامە.