سبه‌ی له‌ بانكه‌ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه‌

بانكێکی هەولێر لەکاتی دابەشکردنی مووچە - فۆتۆ: کوردستان24 - ئەرشیف
بانكێکی هەولێر لەکاتی دابەشکردنی مووچە - فۆتۆ: کوردستان24 - ئەرشیف

K24 - هەولێر: 

بەڕێوه‌بەری گشتی بانکە بازرگانییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ سه‌رجه‌م بانكه‌ حكومییه‌كان پشووی فه‌رمییه‌ و داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات رۆژی دووشه‌ممه‌ بۆ راییكردنی كاروباره‌كانیان سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 1ـی ته‌مووزی 2023) مه‌ولوود سابیر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه‌ بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ كوردستان24 رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 2ـی ته‌مووز، بەپێی رێنماییەکانی بانک، پشووی بانکییە لە هەرێمی کوردستان.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه‌ بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان روونیشیكرده‌وه‌، له‌ سه‌رجه‌م بانكه‌ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه‌ و ته‌نیا فه‌رمانبه‌ران ده‌وامی ئاسایی ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی رێکخستن و ئامادەکردنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2023.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا مه‌ولوود سابیر روونیكرده‌وه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ 3ـی ته‌مووز كۆتایی به‌ پشووی بانكی له‌ هه‌رێمی كوردستان دێت و هاووڵاتیان ده‌توانن هه‌مان رۆژ سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی راییكردنی كاروباره‌ بانكییه‌كانیان.

Fly Erbil Advertisment