بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رۆكی ئینته‌ر میامی ورده‌كاری گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی ئاشكرا ده‌كات

سه‌رۆكی یانه‌ی ئینته‌ر میامی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار باسی ورده‌كاری گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی ده‌كات، مووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ش ئاشكرا ده‌كات له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی، ده‌شڵێت: هه‌وڵده‌ده‌ین یاریزانی ئه‌ستێره له ده‌وری مێسی كۆبكه‌ینه‌وه.
خۆرخی ماس ملیاردێری ئه‌مریكی و سه‌رۆكی یانه‌ی ئینته‌ر میامی له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (ئێل پایس)ـی ئیسپانیا ئاشكرای كرد له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2019ـه‌وه له رێگه‌ی د‌یڤید بێكهامه‌وه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی ده‌ده‌ن، ده‌شڵێت: هه‌میشه هه‌وڵمانداوه سه‌رنجی مێسی به لای خولی ئه‌مریكا رابكێشین، پێشتر له رێگه‌ی بێكهامه‌وه له نزیكه‌وه قسه له‌گه‌ڵ لیۆ و خۆرخی باوكی كراوه، خۆشبه‌ختانه له 2023 خه‌ونه‌كه‌مان هاته دی.
خۆرخی مێسی ئاشكرای ده‌كات مووچه‌ی ساڵانه‌ی مێسی له ئینته‌ر میامی له نێوان 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ و ده‌بێت، به‌ڵام كۆمپانیایه‌كانی ئه‌پڵ و ئه‌دیداس هاوكاری ئێمه‌یان كردووه له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی مێسی بۆ خولی ئه‌مریكا، به‌جۆرێك مێسی به كۆی ئه‌و داهاتانه‌ی له خولی ئه‌مریكا ده‌ستی ده‌كه‌وێت بۆ هه‌ر ساڵێك نزیكه‌ی 600 ملیۆن دۆلار ده‌بێت، به‌مه‌ش له ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلاری ده‌ستكه‌وێت.
خۆرخی ماس گوتیشی: مێسی ده‌توانێت خولی ئه‌مریكا بكاته دوو یان سێ له باشترین خوله‌كانی جیهان، هه‌ڵبه‌ت بۆ یانه‌كه‌ی ئێمه‌ش سوودێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی یاریزانه لاوه‌كانمان ده‌بێت و لیۆ ده‌توانێت پاڵپشتییه‌كی باشی ئه‌كادیمیای یانه‌كه‌مان بكات.
سه‌رۆكی ئینته‌ر میامی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد ده‌یانه‌وێت مێسی به یاریزانی ئه‌ستێره ده‌ور بده‌ن، ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ سێرخیۆ بۆسكێتس و جۆردی ئه‌لبا قسه‌مان كردووه، ئه‌وانه نزیكن له یانه‌كه‌مان، له‌گه‌ڵ دی خیای گۆڵپارێزی ئیسپانیاش له گفتووگۆداین، به‌ڵام دی خیا له یانه‌یه‌كی دیكه زیاتر نزیكتره نه‌ك له ئینته‌ر میامی.
خۆرخی ماس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد له‌به‌رخاتری مێسی هه‌وڵده‌ده‌ین لویس سوارێزیش بگوازینه‌وه، هه‌رچه‌نده دڵنیا نین ئه‌و هێرشبه‌ره ئۆروگواییه ده‌توانێت بۆ ساڵانی داهاتووش له یاریكردن به‌رده‌وام بێت یان نا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه سێرخیۆ رامۆسیش و ئه‌نخیل دی ماریاش له په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی ئینته‌ر میامی نزیك بوونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئینته‌ر میامی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه یاریگه‌كه‌یان ته‌نیا شوێنی 19 هه‌زار هانده‌ر ده‌بێته‌وه، بۆیه به نیازن له‌به‌رخاتری مێسی 3 هه‌زار كورسی دیكه زیاد بكه‌ن و بیگه‌یه‌ننه 22 هه‌زار هانده‌ر. ده‌شڵێت: له ماوه‌ی 3 ساڵی داهاتوو به‌هۆی مێسی ره‌نگه ژماره‌ی ئه‌ندامانی یانه‌كه‌مان نزیكه‌ی 10 ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا زیاد بكات.
خۆرخی ماس رایگه‌یاند له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو لیۆنێل مێسی په‌یوه‌ندی به ئینته‌ر میامی ده‌كات و یه‌كه‌مین یارییش له 21ـی ئه‌م مانگه به‌رامبه‌ر یانه‌ی كروس ئازوڵی مه‌كسیكی ده‌كات.
خۆرخی ماس جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ئاسایشی یاریگه‌ی ئینته‌ر میامی به‌هێزتر ده‌كه‌ن، گوتیشی: هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی باس مێسی بپارێزین لایه‌نی ئاسایش توندتر ده‌كه‌ین.
