چاڤی له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه قسه‌ی كردووه و رازیكردووه بێته بارسێلۆنا

رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەگوێرەی ئاژانس و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان رووماڵ دەکەین، سات بە سات نوێترین دەنگۆیەکانتان بۆ دەگوازینەوە.
* ئارسێناڵی ئینگلیزی ئۆفه‌رێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی چوامینی ناوه‌راستكاری ریال مه‌درید ئاماده كردووه و پێشبینی ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتووی ده‌رگای گفتووگۆیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانیا بكاته‌وه - ده‌یلی مه‌یل
* ئه‌نخیل دی ماریا له‌گه‌ڵ بێنفیكای پۆرتوگالی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن، له هه‌فته‌ی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی واژۆ ده‌كرێت، به‌مه‌ش یاریزانه ئارجێنتیناییه‌كه دوای 13 ساڵ جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌كه‌ی پێشووی – فابریزیۆ رۆمانۆ
* ئینته‌ر میامی ئه‌مریكا له گفتووگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی جۆردی ئالبا و لویس سوارێز به‌رده‌وامه - رۆژنامه‌ی ئێل پایس
* بایرن میونشن بۆ گواستنه‌وه‌ی كایل واڵكه‌ری به‌رگریكاری مانچێسته‌ر سیتی له‌سه‌رهێڵه، كارگێری یانه ئینگلیزییه‌كه‌ش هه‌وڵه‌كانی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی چڕ كردووه‌ته‌وه - بیڵدی ئه‌ڵمانیا
* ریال مه‌درید له نزیكه‌وه چاودێری دۆخی ئه‌لفۆنسۆ دێیڤزی به‌رگریكاری كه‌نه‌دی بایرن میونشن ده‌كات، ده‌یه‌وێت بیكاته شوێنگره‌وه‌ی فێرلاندی مێندی كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت په‌یوه‌ندی به خولی سعوودیه بكات – ئاس
* خۆزێ مۆرینیۆ راهێنه‌ری پۆرتوگالی یانه‌ی رۆما له‌گه‌ڵ مه‌یسن گرینوودی هێرشبه‌ری لاوی مانچێسته‌ر یونایتد قسه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك بیگوازێته‌وه، پێشتر ئه‌و راهێنه‌ر له مان یونایتد مه‌شقی به‌و یاریزانه كردووه، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه وه‌رزی رابردوو به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی به ده‌ستدرێژی سێكسی له یاریكردن سڕكرا بوو - سه‌ن
* چاڤی هێرناندێز قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆریۆل رۆمیۆی ناوه‌راستكاری ته‌مه‌ن 31 ساڵه‌ی یانه‌ی جیرۆنا كردووه و رازیكردووه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات و ره‌نگه له‌م هه‌فته‌یه گرێبه‌سته‌كه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت – موندۆ دیپۆرتیڤۆ
