5 هۆكار واده‌كات محه‌مه‌د سه‌ڵاح رازی بێت بچێته خولی سعوودیه

لە دوای شکستی گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆنێل مێسی بۆ خولی سعوودیه، هانده‌ران و میدیایه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌تی هانده‌رانی هیلالی سعوودیه چاویان له‌وه‌یه سووپهرستارێك ببێته شوێنگره‌وه‌ی مێسی، له‌م پێناوه‌دا داوای محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئێستا له‌نێو پێكهاته‌ی لیڤه‌رپوول وه‌كو ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه سه‌یر ده‌كرێت و له دۆخێكی جێگیر دایه، به‌ڵام چوونی ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێرانه بۆ خولی سعوودیه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی به‌كراوه‌یی له‌به‌رده‌م رۆیشتنی یاریزانه‌كان بۆ خولی رۆشنی سعوودیه ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی، له پاڵ گرێبه‌سته خه‌یاڵییه‌كان، چه‌ندان هۆكاری دیكه هه‌یه واده‌كات محه‌مه‌د سه‌ڵاح رازی بێت په‌یوه‌ندی به خولی سعوودیه بكات و درێسی یه‌كێك له یانه‌كانی نه‌سڕ، هیلال یان ئیتیحاد بپۆشێت.
1ـ ژینگە و کولتوری عەرەبی ئیسلامی
ژینگەی عەرەبی و بەتایبەتی ئیسلامی و شوێنە پیرۆزەکانی سعوودیە هۆکارێکی گرنگ بوون بۆ ڕازیکردنی بەشێک لە ئەستێرەکان بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە خولی ڕۆشن یاری بکەن، دیارترینیان كه‌ریم بێنزێما، نگۆڵۆ کانتێ و خالیدۆ کولیبالی.
دوور نییه سەڵاحیش هاوشانی ئه‌و یاریزانانه رووبكاته سعوودیه، چونكه له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه و كلتوور و كه‌شی خێزانییه‌كه‌ی ده‌گونجێت.
سه‌ڵاح به رۆیشتنی بۆ خولی سعوودیه زه‌حمه‌ت هه‌ست به‌وه بكات كه زیانێكی زۆری پێده‌گات، چونكه ئێستا كوالیتی و گه‌شه‌سه‌ندنی وڵاتی سعوودیه له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری و ژێرخانی ته‌كنه‌لۆژیا گه‌یشتووه‌ته هاوشانی زۆرێك له وڵاته گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا.
2ـ ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی لیڤه‌رپوول پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت
لیڤه‌رپوول ئێستا به دۆخێكی سه‌خت تێپه‌ڕ ده‌بێت، له قۆناغێكی راگوزه‌ر و نوێبوونه‌وه‌دایه، محه‌مه‌د سه‌ڵاحیش ته‌مه‌نی به‌ره‌و 31 ساڵ ده‌چێت، یانه‌كه بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌بێت كێبڕكێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ یانه گه‌وره‌كانی ئینگڵاند بكات كه زۆرینه‌یان گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یان له پێكهاته‌كانیان دا كردوون، پێشبینی ده‌كرێت سه‌ڵاح بیر له یانه‌یه‌كی دیكه و ژیانێكی نوێ بكاته‌وه كه ده‌رفه‌تی باشتری له‌ڕووی وه‌رزشه‌وه پێبدات.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئێستا ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می لیڤه‌رپووله، زه‌حمه‌ته بچێته هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا وه‌كو ئه‌ستیره‌ی یه‌كه‌م سه‌یر بكرێت، توانای ئابووری به‌شێكی زۆری یانه‌كانی ئه‌ورووپا له دابه‌زینه و سنوورداره، زه‌حمه‌ته جگه له یانه‌كانی سعوودیه هیچ یانه‌یه‌كی دیكه بتوانێت ئه‌و مووچه‌ی ئێستای پێبدات كه له لیڤه‌رپوول وه‌ریده‌گرێت.
3ـ نزیکی لە میسر
نزیکی سعوودیە لە میسر، ره‌نگه سەڵاح ڕازی بکات بۆ ئەوەی لە خولی سعوودیە یاری بکات، بەو پێیەی هەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت گەشت بۆ وڵاتەکەی بکات و بەبێ ئەوەی بەرگەی سەختییەکی زۆر بگرێت، بەو پێیەی تا چەند کاتژمێرێک تێناپەڕێت لە ڕیازەوە ده‌گاته قاهیرە.
سعوودیه باشترین شوێنه، ده‌توانێت گه‌شته‌كانی له كاتی بۆنه و جه‌ژنه‌كان ئاسان بكات، ره‌نگه مانگی پیرۆزی ڕەمەزان كه محه‌مه‌د سه‌ڵاح و خێزانه‌كه‌ی زۆر په‌یوه‌ستن به‌و مانگه وابكات به‌ره‌و سعوودیه كۆچ بكات.
4ـ پاره
هیچ کەسێک ناتوانێت نکۆڵی لە نرخ و گرنگیی پارە لە ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤه‌كان دا بکات، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆفه‌ره خه‌یاڵیانه زه‌حمه‌ته كه لەلایەن سندوقی وەبەرهێنانی سعودیەوە پێشکەشی یانه‌كانی سعوودیه ده‌كرێت بۆ ڕاكێشانی ئه‌ستێره‌كان بۆ خولی نێوخۆیی وڵاته‌كانیان.
پارە بەهێزترین و گرنگترین هۆكاره بۆ ئەوەی هەر یاریزانێک رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و خولی سعوودیه بچێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكاته‌وه هه‌نگاوێك بۆ دواوه بگه‌ڕێته‌وه.
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی سعوودیه ئەو ئۆفه‌ره‌ی خراوه‌ته بەردەم محەمەد سەڵاح، زۆر گەوره‌یه و ئەگەر ڕەت بکرێتەوە، زۆر کەس دەخاتە حاڵەتی سەرسوڕمانەوە.
5ـ شوێنی مێسی
پێشتر هانده‌ران له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌تایبه‌تی چاوه‌ڕێی ئه‌وه بوون ته‌حه‌دایه‌كی نوێ له نێوان "مێسی و كریستیانۆ" له خولی سعوودیه ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ڵاح به‌و ئۆفه‌ره‌ی هیلالی سعوودیه رازی بێت ئه‌وا ته‌حه‌دایه‌كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ڵاح ده‌بێت كه ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی مێسی و ڕووبه‌ڕووی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌بێته‌وه، سەڵاح بە چوونە نێو ئەم تەحەدایە، بەتایبەتی ئەگەر پەیوەندی بە یانەی هیلالەوە بکات، دەستکەوتی زۆر لە هەموو ئاستەکاندا بەدەست دەهێنێت، دەستکەوتەکان ڕەنگە تەنانەت دوای وازهێنانی لە تۆپی پێ درێژببنەوە و به‌رده‌وام باس بكرێنه‌وه.
